چه‌ند رۆژێكه ژماریه‌كی زۆری په‌نابه‌ری یۆنان و توركیاش په‌یوه‌ندیان به ماڵپه‌ری Pishti-News كردووه و داوای زانیاریان له سه‌ر ده‌مگۆیه‌ك كردووه كه شه‌خسێكی ناشاره‌زا بڵاوی كردۆته‌وه كه گوایه ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2019 دا، 6.000 كۆچبه‌ر له وڵاتی وه‌ر ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته په‌نابه‌ره دیپۆرت كراوه‌كان له یۆنان وه‌ر بگرێته‌وه…
بێگومان ئه‌و شه‌خسه و پاجێكی نافه‌رمی كه ئه‌و ده‌مگۆییان بڵاو كردۆته‌وه و یاری به هه‌ستی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، تا ئێستا ڕه‌كه‌وتنی ئه‌ڵمانیا و توركیای نه‌خوێندۆته‌وه و ئاگادار نیه ئه‌و رێكه‌وتنه باسی چی ده‌كات كه له ساڵی 2015 وه‌ژوو كرا.
له هه‌مان كات دا، هیچ دام و ده‌زگایه‌كی فه‌رمی ئه‌ڵمانی به تایبه‌تی ئاژانسی DPA, DW, رۆژنامه‌ی Bild باسی ئه‌و بریاره نوێیه‌ی ئه‌ڵمانیان نه‌كردووه، هیچ ئاژانسێكی جیهانی به كه‌لیمه‌یه‌كیش باسی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی نه‌كردووه له توركیاوه بۆ ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی كاڵفامانه و، له خۆیانه‌وه باسی هه‌واڵێكیان كردووه كه له گیرفانی خۆیان زانیاریه‌كانیان وه‌ر گرتووه و له كه‌ناڵی ئێن ئارتیش باسی كردووه.
ئێمه وه‌ك تیمی رۆژنامه‌وانی فه‌رمی Pishti-News, په‌یوه‌ندیمان كرد به باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان له گه‌ڵ به‌ڕێزJens Plötner (یه‌نس پلێتنێر) و باسی ئه‌و ده‌مگۆیه‌مان بۆ كرد، كه له كه‌ناڵی ئێن ئارتی بڵاو بۆته‌وه كه گوایه ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2019 دا 6.000 په‌نابه‌ر له وڵاتی توركیا وه‌ر ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر توركیا په‌نابه‌ره دیپۆرت كراوه‌كانی یۆنان وه‌ر بگرێت.
به‌ڕێز یه‌نس پلێتنێر به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستی و هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نیه. حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی 6.000 په‌نابه‌ری له توركیاوه نه‌داوه و بریارێكی وای ڕانه‌گه‌یاندووه و له هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندی ئه‌ڵمانیش دا ئه‌و هه‌واڵه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
وه‌ك حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ره‌كه‌وتنمان هه‌یه له گه‌ڵ توركیا و په‌نابه‌ریش وه‌ر ده‌گرین، به‌ڵام ته‌نیا بۆ پێكهێنانی خێزانه‌كان. هه‌روه‌ها وڵاتی یۆنان و توركیاش ڕێكه‌وتنێكی نێوان خۆیان هه‌یه بۆ هه‌ر په‌نابه‌رێك كه له یۆنان دیپۆرت ده‌كرێته‌وه پێویسته توركیا وه‌ری بگرێت، بۆیه ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته.
له هه‌مان كات دا ، له راسته‌وخۆیه‌كی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتیش دا، هه‌مان شه‌خس باسی ئه‌و بریاره‌ی كرد كه له هیچ ده‌زگایه‌كی ئه‌ڵمانی بڵاو نه‌بۆته‌وه و ئێن ئاڕتیش وه‌ك خۆی دانی به هه‌واڵه‌كه دانا و هیچ لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر زانیاریه‌كان نه‌كرد.
ئێمه وه‌ك تیمی رۆژنامه‌وانی فه‌رمی پشتی-نیوز، به گشت په‌نابه‌ران ڕاده‌گه‌یانین، كه باوه‌ڕ به‌و جۆره هه‌واڵه نافه‌رمیانه نه‌كه‌ن كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی جیهانی باسی نه‌كردووه و له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ئاگای له سه‌ر هیچ رێكه‌وتنێكی فه‌رمی وڵاتانی ییه‌كێتی ئه‌ورووپا نیه.
پشتی-نیوز وه‌ك ده‌زگایه‌كی فه‌رمی كوردی له وڵاتی یۆنان، كار له گه‌ڵ میدیا جیهانه‌یه‌كان و ئاژانسه‌كان ده‌كات و هه‌ر هه‌واڵێك لاو ئه‌مه بڵاو ده‌بێته‌وه، گشتی سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی باوه‌ڕپێكراون.
هه‌ڵۆ خه‌لیل
په‌یامنێری Pishti-News