به‌رپرسێكی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له‌ دورگه‌ی ڕۆدۆسی یۆنان كه‌ كاری وه‌رگێڕی ده‌كرد له‌ گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا به‌ تۆمه‌تی كاری سیخوری ده‌ستگیركران

 

بایران سه‌بایدیم، یه‌كێكه‌ له‌ ه‌ده‌ستگیر كراوه‌كان، هاوڵاتی یۆنانه‌ و مسوڵمانه‌، خه‌ڵی تراكی (Thraki) باكوری یۆنانه‌. زمانی یۆنان زۆر باش ده‌زانێت و له‌ سه‌ر داوای حكومه‌تی توركیا كرا به‌ وه‌رگێڕی فه‌رمی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له‌ دورگه‌ی ڕۆدۆس.

بایران سه‌بایدیم چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ ناوچه‌ی تراكی ڕووی له‌ دورگه‌ی ڕۆدۆس كرد به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ببێته‌ وه‌رگێڕی فه‌مری كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له‌و دورگه‌یه‌.

وه‌ك باس ده‌كرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی نزیكی بوون، ده‌ڵێن، سه‌بایدیم، به‌ خواستی خۆی وه‌رگێڕی ده‌كرد و زۆر جار قسه‌كانی ده‌گۆڕی و وه‌ك خۆی قسه‌كانی بۆ زمانی توركی نه‌ده‌گواسته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌، زۆر كات به‌رپرسانی توركیا و یۆنان به‌ زمانی ئینگلیزی قسه‌یان ده‌كرد، تاكو هیچ تێنه‌گه‌یشتنێك ڕوو نه‌دات.
ده‌زگای هه‌واڵگری یۆنان ئاگای له‌ به‌یران سه‌بایدیم بوو، له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری سكرتێری گشتی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا و وه‌رگێڕه‌كه‌ی ده‌كرد. وه‌ك باس ده‌كرێت، وه‌رگێڕه‌كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ بوو كه‌ ”كاره‌ ئه‌سته‌مه‌كانی جێ به‌جێ ده‌كرد”… خۆی ئاشكرا نه‌ده‌كرد و زۆر به‌ هێمنانه‌ كار و چالاكیه‌ نهێنیه‌كانی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له‌ دورگه‌ی ڕۆدۆسی جێ به‌جێ ده‌كرد.

چۆن كاری سیخوری بۆ توركیا ده‌كرا؟

هه‌ر له‌ دورگه‌ی ڕۆدۆس ڕێكخراوێك به‌ ناوی ”كۆمه‌ڵگای مسوڵمانان” دروست كرابوو كه‌ گوایه‌ بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت بوو به‌ڵام له‌ ڕاستیدا زۆربه‌ی كار و چالاكیه‌كانیان بۆ كاری سیخوری بۆ توركیا بوو به‌ هاوكاری كۆنسوڵخانه‌ی توركیا.

له‌وێدا، به‌یران سه‌بایدیم، هاوڵاتیه‌كی مسوڵمانی ناسی كه‌ ئه‌ویش خه‌ڵكی تراكی (Thraki) بوو، شێفی باخیره‌كان بوو ، كه‌ له‌ دورگه‌ی رۆدۆس ڕووان له‌ دورگه‌ی كه‌سته‌لۆریزۆ ده‌كرد. ته‌مه‌نی 52 ساڵ بوو، داوای لێ كردبوو، وێنه‌ و ڤیدیۆی سه‌ربازه‌ یۆنانیه‌كان و شوێنی مه‌شق و شوێنی نهێنی بنكه‌ی سه‌ربازی یۆنان بگرێت و وێنه‌ی باخیره‌ سه‌ربازیه‌كانی یۆنان بگرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و بكات، تاكو وێنه‌كان بگه‌نه‌ ده‌ستی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا.

وه‌رگێری كۆنسوڵخانه‌ی توركیا (به‌یران سه‌بایدیم) له‌ گه‌ڵ شێفه‌ ته‌مه‌ن 56 ساڵه‌كه‌، له‌ كافتریای دورگه‌ی رۆدۆس چاوپێكه‌وتنیان ده‌كرد و له‌وێ وه‌رگێڕه‌كه‌ داوای به‌ڵگه‌كانی لێ ده‌كرد.

شێفه‌كه‌ دوای ده‌ستگیر كردنی له‌ لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری یۆنانوه‌، دانی به‌ تۆمه‌ته‌كان هێنا و گوتی كه‌ وه‌رگێڕه‌كه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی پێ نه‌ده‌دا بۆ ئه‌م كاره‌، پێی ده‌گوت كه‌ پێویسته‌ هاوكاری حكومه‌تی توركیا بكات و له‌ خزمه‌تیدا بێت.

له‌ ئێستادا شێفه‌كه‌ ئازاد كراوه‌ و ته‌نها وه‌رگێڕه‌كه‌ له‌ زیندانیدا ماوه‌ و بڕیار وایه‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ ڕووبه‌ڕووی دادگا بكرێت.

سه‌رچاوه‌: میدیاكانی یۆنان

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News