له‌ مانگی 8ی 2017دا به‌رپرسێكی باڵای په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی  حیزبی پارتی، كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا،  له‌ رێگه‌ی ته‌لیفۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یۆنانی ده‌كات و لێی داوا ده‌كات، به‌په‌له‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری یۆنانی كۆ بكاته‌وه‌ و ڕاوانه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان بكه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری پرۆسه‌ی ریفراندۆم بكه‌ن.

ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ تایبه‌ت به‌ Pishti-Newsی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ نێوان 2 رۆژدا، 10 كه‌سی كۆ كرده‌وه‌ و تێیدا 5 ئه‌ندام په‌رله‌مانی یۆنانی له‌ گشت حزبه‌كانی یۆنان و پرۆفیسۆر و رۆژنامه‌نووس و چه‌ن كه‌سی دیكه‌ كۆ كرده‌وه‌ و هه‌موویان ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هاوكاری برا كورده‌كان بكه‌ن و وه‌ك چاودێری سیاسی، چاودێری پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ كه‌ نه‌ویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه‌، گوتی، كه‌ نزیكه‌ی ١ مانگ خه‌ریكی په‌یوه‌ندی كردن بوو له‌ گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه‌ی باڵای په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی پارتی، تاوه‌كو به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی یۆنان بانگێش بكرێن له‌ لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ دوای چه‌ن رۆژێك به‌ هاوكاری ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی، نامه‌ فه‌رمیه‌كانیان پێ بگات. ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان چاوه‌ڕێی داوه‌تنامه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌  شێوه‌كی فه‌رمی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ رۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017.

دوای په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر و رۆژانه‌ گفتوگۆكردن، ئه‌و داوه‌ت نامه‌ به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی یۆنان نه‌گه‌یشت كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ڵێنیان پێدرابوو.

له‌ چاوپێكوتنێكی تایبه‌تدا ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی یۆنان، به‌ Pishti-Newsس ڕاگه‌یاند، كه‌ هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان تووشی شه‌رمه‌زاریه‌كی زۆر گه‌وره‌ بوون و دڵیان له‌ هه‌رێمی كوردستان شكا و ده‌یانگوت كه‌ ئه‌مه‌ پرسۆسه‌یه‌كه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڵام به‌رپرسه‌كانی كوردستان، جدی و راستگۆ نین له‌ گه‌ڵ یۆنانیه‌كان كه‌ دڵسۆز و هاوخه‌می كورده‌كانن.

هه‌روه‌ها ئه‌و  په‌رله‌مانتارانه‌ كه‌ له‌ كاتی پشوی هاویندا بوون، خۆیان له‌ به‌ر خاتری كورد و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئاماده‌ كردبوو، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی كه‌ به‌ڵێنی پێدابوون، له‌ لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی، داوه‌ت نامه‌كه‌یان پێ بگات هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داوه‌ و داوه‌ت نامه‌ی فه‌رمیان پێ نه‌گه‌یشت.

ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ یۆنانیه‌كه‌ ئه‌وه‌شی گوت، كه‌ له‌ سه‌ره‌ته‌وه‌، زۆر به‌ په‌له‌ بوون، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناسرا و ئه‌ندام په‌رله‌مانی یۆنانی كۆ بكه‌مه‌وه‌ ، به‌ڵام دواتر، هه‌موو جارێك به‌ بیانوی هۆكارێكه‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ی دواده‌خست و زۆر جاریش په‌یوه‌ندیمان سست ده‌بویه‌وه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كێشانه‌، ئه‌ندامێكی پارتێكی سیاسی یۆنانی ، ته‌ناسیس كورتیس (Thanasis Kourtis) به‌ خه‌رجی حیزبی سیریزا (Syriza) كه‌ حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ یۆنان، به‌بێ داوه‌ت نامه‌، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و خۆی وه‌ك چاودێری سیاسی پرۆسه‌ی ریفراندۆم ناونوس كرد و له‌ رۆژی ده‌نگدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ژدار بوو.

 

به‌ به‌ڵگه‌وه‌، لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی چاوه‌ڕێی داوه‌ت نامه‌ بوون بانگێش بكرێن و له‌ كۆتاییدا، بانگێش نه‌كران:

 

 

وێنه‌كان:

ته‌ناسیس كورتیس (Thanasis Kourtis) له‌ رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ خه‌رجی حیزبی سیریزا (Syriza)، به‌ژدار بوو…