ئه‌م په‌نابه‌ره هاوڵاتی عێراقه و نهییف حه‌مه‌یه و كوری فه‌یسه‌ڵ و گوڵیه، له دایكبووی ساڵی 1969یه و له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی وڵاتی یۆنان نزیك شاری ساڵۆنیك، ده‌ست ڕێژی سكسی له كچی خۆی كردووه كه ته‌مه‌ن 16 ساڵه…
به پێی میدیاكانی یۆنان، ئه‌م په‌نابه‌ره 29/04/2018 له لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه ده‌ستگیر كرا، دوای ئه‌وه‌ی كه كچی خۆی سكاڵای له سه‌ر تۆمار كرد له بنكه‌ی پۆلیس كه گوتویه‌تی، باوكی خۆی، ده‌ستڕێژی سكسی لێ كردووه.
هه‌روه‌ها میدیكانی یۆنان ده‌ڵێن:
ئه‌م باوكه له گه‌ڵ كچی خۆی بووه له یه‌كێك له كهپمهكانی یۆنان له سێرێس كه نزیكی شاری ساڵۆنیكه و دوای دهستڕهژی سكسی له لایه‌ن باوكی كچه‌كه‌وه و كچه منداڵه‌كه، سه‌ره‌تا لای رێكخراوه ناحكومیه‌كان باسی كردووه و دواتریش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه و ده‌ركه‌وتووه كه باوكی خۆی ده‌سترێژی سكسی له گه‌ڵ كردووه.


