ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێك به ژماره‌یه‌ك كۆچبهرهوهی له سه‌ر سنوری یۆنانه‌وه به ئۆتۆمبیلێك به‌ڕێ كه‌وتن به‌ره‌و شاری ساڵۆنیك
دوای چه‌ند خوله‌كێك پۆلیسی هاتووچۆ داوای له شۆفێره‌كه كرد ڕایگرێت بۆ پشكنین به‌ڵام شۆفێره‌كه ڕاینه‌گرت و سورعه‌تی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی زیاد كرد و هه‌ڵهاتن. دوای چه‌ند كاتژمێرێك كه پۆلیسی یۆنان به دوای ئۆتۆمبیلی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كانه‌وه بوو، به هۆكارێكی نادیار له سه‌ر ئۆتۆبان، نزیك شاری كاڤالا، ئۆتۆمبیله‌كه‌یان گڕی گرت.
له‌و كاته‌دا، كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان و شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه توانیان هه‌ڵبێن و خۆیان ڕزگار بكه‌ن.
به پێی وته‌ی پۆلیسی یۆنان، كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه و به‌دوای كۆچبه‌ر و شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه ده‌گه‌ڕێن.
ساته‌وه‌ختی ئاگر كه‌وتنی ئۆتۆمبیله‌كه ببینه:
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News