جیهانخورهه لاتی ناوه راست

به‌ڤیدیۆ: توركیا هێرشی سه‌ربازی كرده‌ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان (؟)

ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌ی توركیا چه‌ن ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانیان كرده‌ ئامانج. له‌ هه‌مان كاتدا،  موشه‌كی توركی ئاراسته‌ی شوێنی سه‌ربازی كورده‌كانی ڕۆژاوای كوردستان كران.

 

میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن كه‌ موشه‌كه‌كان له‌ ناوچه‌كانی توركیاوه‌ ئاراسته‌ی كورده‌كان كراون نه‌وه‌ك له‌ ناو خاكی سوریاوه‌. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و هێرشێكی به‌رفراوانی ئاراسته‌ی ناوچه‌ی گارا كرد له‌ هه‌رێمی كوردستان . له‌ هێرشه‌كه‌دا 3 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ شه‌هید كران.

 

ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ڤیدیۆیانه كه‌ له‌ تویته‌ردا بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ و موشه‌كه‌كانی توركیا نیشان ده‌ده‌ن.

 

هه‌روه‌ها ته‌له‌ڤزیۆنی al-Mayadeen لوبنانی ڕایگه‌یاند كه‌ توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوریا و كورده‌كان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ناوچه‌ی حه‌سه‌كه‌.

پشتیوان جاف
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button