په‌نابه‌رانی كه‌مپی مۆریا له دورگه‌ی لێسڤۆس، به ڕۆژ مه‌ڕ و ماڵاتی یۆنانیه‌كان ده‌دزن و له كهمپهكهیشدا به كیلۆ گۆشته‌كه‌ی ده‌فرۆشن.
بارودۆخی ژیانی یۆنانیه‌كان نزیكی كه‌مپی مۆریا له حاڵه‌تێكی ناخۆشدایه و ناتوانن مه‌ڕ ماڵاته‌كانیان له په‌نابه‌ران بپارێزن. هه‌ر بۆیه چه‌ندین سكاڵایان له پۆلیس و به‌رپرسان كردووه به‌ڵام تا ئێستا هیچ كارێكی جدی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌كراوه.
په‌نابه‌ره ئه‌فغانیه‌كان له نێو كه‌مپی مۆریا، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی گۆشتفڕۆشیان داناوه كه هیچ ڕێز له ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ناگرن و به نایاسایی ئاژه‌ڵه دزراوه‌كان سه‌ڕ ده‌بڕن و پاشان گۆشته‌كه‌ی ده‌فڕۆشن.
گرته ڤیدیۆكان لێره ببینه….
هه‌ورامان خالید
په‌یامنێری Pishti-News