ئه‌مڕۆ به‌یانی كاتژمێر 07:00 له ئۆتۆبانی نزیك شاری ساڵۆنیك، ئۆتۆمبیلێكی جۆری جیپ به 15 كۆچبه‌ره‌وه توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون. ده‌ستبه‌جێ كۆچبه‌رێك گیانی له ده‌ستدا
به‌پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز، كۆچبه‌ره‌كان له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا به‌ڕێ كه‌وتن به‌ره‌و شاری ساڵۆنیك. له ڕێگاكه‌دا، شۆفێره‌كه خێرایی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی زۆر زیاد كرد و پاشان كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و ئۆتۆمبیلكهیان وه‌رگه‌ڕا.
له ڕووداوه‌كه‌دا كۆچبه‌رێك ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و 5 كۆچبه‌ری دیكه‌یش بریندار بوون، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ساڵۆنیك كران.
به‌پێی میدیاكانی یۆنان، دوای ڕووداوه‌كه، به‌شێك له كۆچبه‌ره‌كان هه‌ڵهاتن تاكو پۆلیس شاری ساڵۆنیك ده‌ستگیریان نه‌كات.
په‌یامنێری كه‌ناڵی سكای یۆنانی ده‌ڵێت:
ھۆكاری زۆربه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆی كۆچبه‌ره‌كان له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كان، خێرایی زۆر زیاد ده‌كه‌ن و ڕێنمایی یاساكانی هاتووچۆ ناپارێزن…
له ئێستادا پۆلیس بهدیاداچوونی ڕووداوه‌كه ده‌كات و به‌دوای كۆچبه‌ره هه‌ڵهاتووه‌كان ده‌گه‌ڕێت.
به‌ڤیدیۆ: ساتهوخهتی ڕووداوه‌كه
https://www.youtube.com/watch?time_continue=279&v=i-jyPBHqsV8
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News