گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له كه‌ناڵه‌كانی یۆنان بڵاو بۆته‌وه، مه‌ترسی خستۆته سه‌ر پاراستنی سه‌ر سنوره‌كانی وشكانی یۆنان و توركیا
به پێی ڕاپۆرتێك كه له كه‌ناڵێكی یۆنانی بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت، له ئێستادا كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران ڕێگایه‌كی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه و ئێدیرنێی توركیا به‌ڕێ ده‌كه‌ون و ده‌گه‌نه سه‌ر سنوری بوڵغاریا و له‌وێ دووباره داخلی خاكی یۆنان ده‌بنه‌وه.
به پێ قاچاخچیه‌كان له‌و ناوچانه كۆنترۆڵ كردنی خاڵه سنوریه‌كان بێ هێزه و ده‌توانن به ئاسانی داخلی خاكی یۆنان بن.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م گرتر ڤیدیۆیه، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ڕایگه‌یاند كه سنوره‌كانیشیان له گه‌ڵ وڵاتی بوڵغاریا تونند ده‌كه‌ن تاكو ڕێگه نه‌ده‌ن كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر به نایاسایی سنوره‌كانی یۆنان ببه‌زێنن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News