له سه‌ر ده‌نگو گوێز شكاندن هاوڵاتیه‌كی تورك له شاری ئیستانبوڵ په‌نابه‌رێكی كوردی ڕۆژئاوای به فیشه‌ك كوشت
ڕووداوه‌كه شه‌وی 7/1/2021 كاتژمێڕ 21:00 له شاری ئیستانبوڵ ڕوویدا، ئه‌كات وه‌لید به‌كر كه ته‌مه‌نی 41 ساڵه و كوردی ڕۆژئاوای كوردستانه، له نێو ماڵه‌كه‌یدا بوو له گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانی، گوێزی ده‌شكاند. هاوڵاتیه‌كی توركی به ناوی موسته‌فا توڕان، به ده‌نگی گوێز شكاندنی وه‌لید به‌كر توڕه ده‌بێت و ده‌چێته نهۆمی خواره‌وه‌ی شوقه‌كه بۆ ماڵى وه‌لید.
كاتێك وه‌لید ده‌بینێت به توڕه‌یی لێی ئه‌پرسێت، ”ئه‌وه چی ئه‌كه‌ی؟”, له وه‌ڵامدا وه‌لید به موسته‌فای دراوسێی ده‌ڵێت، گوێز ده‌شكێنم، ببوره ئه‌گه‌ر ئیزعام كردی، ئێستا ڕای ئه‌وه‌ستێنم.
موسته‌فا توڕان، ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی و دووباره ڕوو له ماڵى وه‌لید ده‌كاته‌وه به ده‌ماچه‌یه‌ك و كاتێك درگاكه‌ی بۆ ده‌كاته‌وه، له به‌رده‌م چاوی خێزان و منداڵه‌كانی دوو فیشه‌كی ئاراسته ده‌كات كه یه‌كێكیان به‌ر دڵی وه‌لید به‌كرد ده‌كه‌وێت و ده‌سبه‌جێ گیان له ده‌ست ده‌دات.
ئامۆزای وه‌لید به‌كر له لێدوانێكدا تایبه‌ت به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
وه‌لید زیاتر له 20 ساڵ ده‌بێت له توركیا ده‌ژێت له گه‌ڵ خێزان و هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی. ئه‌وان هیچ كاتێك كێشه‌یان بۆ كه‌س دروست نه‌كردبوو، خێزانێكی بێده‌نگ بوون. وه‌لید له توركیا كاری ده‌كرد و هیچ له‌و هاوڵاتیانه‌ی كه دراوسێی بوون، كێشه‌یان له گه‌ڵ وه‌لید نه‌بوو. به پێچه‌وانه‌وه، بكوژی وه‌لید، چه‌ند جارێكی دیكه، كێشه‌ی له‌و ناوچه‌یه دروست كردبوو.
وه‌لید خاوه‌نی دوو منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ بوون و خێزانه‌كه‌یشی دووگیان بوو، به‌ڵام هاوڵاتیه‌كی توركی له سه‌ر ده‌نگی گوێز شكاندن كۆتایی به ژیانی هێنا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
ساته‌وه‌ختی كوشتنی وه‌لید به‌كر، له لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی توركیه‌وه
https://www.youtube.com/watch?v=lta2ppRNs0g