له كه‌مپی ئینۆفیتا په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانی كه ته‌مه‌نی سه‌ری 45 ساڵه به ناوی محمد وه‌لی، به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆی له سێداره‌دا.
به پێی زانیاریه‌كان كه تایبه‌ت ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، په‌نابه‌ره‌كه ئه‌فغانیه‌كه نزیكه‌ی 3 ساڵه رووی له وڵاتی یۆنان كردووه و دوای ساڵێك به‌هۆی كێشه و ئاژاوه له گه‌ڵ خێزان و دوو منداڵه‌كه‌ی، پۆلیسی یۆنان بڕیاریدا هردووكیان جیا كرده‌وه و خێزانه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرد و بێ ئه‌وه‌ی محمد وه‌لی شوێنه‌كه‌ی بزانێت.
بارودۆخی ژیان‌و محمد وه‌لی زۆر خراپ بوو، ڕۆژانه خه‌می ده‌خوارد بۆ خێزان و منداڵه‌كانی كه نه‌یده‌زانی له كوێ ده‌ژین و پۆلیس هیچ زانیاریه‌كی پێنه‌ده‌دا. محمد دوو ڕه‌فزی هه‌بوو بۆ كه‌یسه‌كه‌ی و ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستایش حكومه‌تی یۆنان بۆ سێیام جار ڕهفزێكی دیكه‌ی پێدا و محمد وه‌لی زۆری پێ‌ناخۆش بوو، بارودۆخی ژیانیشی ناله‌بار بوو، هه‌ر بۆیه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له كه‌مپی ئینۆفیتا كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا و خۆی له سێداره‌دا .
شایه‌تحاڵێكی ئه‌فغانی كه له ناو هه‌مان كابینه‌دا بوو له گه‌ڵ محمد وه‌لی له لێدوانێكدا تایبه‌ت به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
محمد له‌م دواییه‌دا، دڵی ناخۆش بوو، جه‌می بۆ خێزان و منداڵه‌كانی ده‌خوارد. نه‌یده‌زانی چی بكات. ده‌یگوت ته‌مه‌نم ڕۆشتووه و منداڵه‌كانم لانیه. شه‌وان زۆر خه‌می ده‌خوارد و باسی منداڵه‌كانی ده‌كرد. ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستادا به حكومه‌تی یۆنان به یه‌كجاری داوای مافی په‌نابه‌ری ڕه‌ت كرده‌وه و پێیان گوت كه مافی په‌نابه‌ری وه‌رناگرێت و ناشتوانێت چی دیكه دووباره داوای مافی په‌نابه‌ری بكاته‌وه. ئیدی له‌و كاته‌وه، ده‌روونی محمد وه‌لی تێكچوو و ئه‌مڕۆ به‌یانی كاتژمێڕ 06:00 خۆی له سێداره‌دا.
له ئێستادا، پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌كات.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
ڤیدیۆكه لێره ببینه….
https://www.youtube.com/watch?v=1pvdHXF0Mas&feature=youtu.be