ئه‌مڕۆ دوای كاتژمێر 9:00 به‌یانی پۆلیسه‌كانی سه‌ر سنوری توركیا به غازی فرمێسك ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كانی یۆنان
له كاتی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان و به‌رپرسه باڵاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا، هیچ گرژی و ئاڵۆزی ڕووینه‌دا له گه‌ڵ كۆچبه‌ران و پۆلیسه یۆنانیه‌كان. به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوای كاتژمێڕ 9:00 به‌یانی، پۆلیسی توركیا غازی فرمێسكیان ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی یۆنان ده‌كرد و كۆچبه‌رانیان هان ده‌دا هه‌وڵی شكاندنی تهلبهنهكان بن.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكاندا ده‌ركه‌وتووه، ژماره‌یه‌ك پۆلیسی توركی كه نزیكه‌ی 40مه‌تر له سه‌ر سنوره‌كانی یۆنانه‌وه دوورن، غازی فرمێسك ڕێژ ئاراسته‌ی پۆلس و هێزه ئه‌منیه‌كانی یۆنان ده‌كه‌ن
ڤیفیۆكان:
https://www.youtube.com/watch?time_continue=3&v=11vg6KH6uKQ
هه‌ورامان خالید
په‌یامنێری Pishti-News