په‌نابه‌ران له شاری ساڵۆنیك له باكوری یۆنان
له‌م وێنانه په‌نابه‌ران ده‌ركه‌وتون به كیسه خه‌و له ناو سه‌نته‌ری شاری ساڵۆنیك. ئه‌مانه، تازه گه‌یشتونه‌ته ناو خاكی یۆنان و تا ئێستا كه‌سیان خۆیان ته‌سلیمی حكومه‌تی یۆنان نه‌كردووه و داوای مافی په‌نابه‌رییان نه‌كردووه.
به هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌وراقێكی فه‌رمیان پێ نیه، هۆتێله‌كانیش ناتوانن وه‌ریان بگرن، بۆیه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له ناو پاركه‌كان و شه‌قامه‌كان، په‌نابه‌ران له ناو كیسه خه‌ودا، پشویه‌ك وه‌ر ده‌گرن و پاشان روو ده‌كه‌نه شاری ئه‌سینا.
شایه‌تحاڵه‌كی یۆنانی كه ئه‌م وێنانه‌ی گرتووه، رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێستا ڕێژه‌ی كۆچبه‌ران له توركیاوه له ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه زۆر زیادی كردووه، قاچاخچیه‌كان له سه‌ر سنوره‌كانی توركیا و یۆنان ده‌ربازیان ده‌كه‌ن و ره‌وانه‌ی شاری ساڵۆنیكیان ده‌كه‌ن.
گشت ئه‌م په‌نابه‌رانه خه‌ڵكی ئه‌ڤغانستان و سوریا و عێراق و هه‌رێمی كوردستانن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News