شه‌وی ڕابردوو له‌ شاری ساڵۆنیك هێرش كرایه‌ سه‌ر په‌نابه‌رێكی كورد

شه‌وی ڕابردوو له‌ له‌ سه‌نته‌ری شاری ساڵۆنیك كه‌سێك به‌ چه‌قۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر په‌نابه‌رێكی كورد و برینداری كرد.

به‌ پێی میدیاكانی ئه‌و شاره‌، په‌نابه‌ره‌ كورده‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 36 ساڵه‌، تووشی ده‌مه‌قاڵی بوو له‌ گه‌ڵ كه‌سێكی نه‌ناسراودا و دواجار په‌لامای دا و به‌ چه‌قۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر په‌نابه‌ره‌ كورده‌كه‌ و برینداری كرد و هه‌ڵهات.

په‌نابه‌ره‌ كورده‌كه‌ به‌ ئامبوڵاند ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا و به‌ پۆلیسه‌كانی ڕاگه‌یاند كه‌ تاوانباره‌كه‌ی نه‌ده‌ناسی .

له‌ به‌دواداچوونی پۆلیسدا 4 كه‌سی گومانلێكراو ده‌ستگیر كران.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News