شه‌وی ڕابردوو قاچاخچیه‌كی كورد و ئهلبانیهك له باكوری یۆنان به ئۆتۆمبیلێك و 4 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ست به‌سه‌ر كران
شه‌وی ڕابردوو، پۆلیسی یۆنان زانیاری هه‌بوو كه ئۆتۆمبیلێك 4 كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتووه و به نیازه له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا بیانگوازێته‌وه بۆ شاری ساڵۆنیك. دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ئۆتۆبانی باكوری یۆنان، پۆلیس داوای له شۆفێره‌كه كرد ڕاوه‌ستێ بۆ پشكنین به‌ڵام ئه‌و ڕانهوهسته و سورعه‌تی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی زیاد كرد .
دواتر پۆلیسی یۆنان داوای هاوكاری له هێزی تایبه‌ت كرد تاكو ئۆتۆمبیل و شۆفێره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
شۆفێره‌كه هه‌ڵ هات له ده‌ستی پۆلیس و كاتێك زانی كه ناتوانێت به كۆچبه‌ره‌كانه‌وه هه‌ڵ بێت، له ناو شاری ساڵۆنیك نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ”ئاگیۆس دیمیتریۆس” (Agios Dimitrios) ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ڕاوه‌ستاند و هه‌ردوو قاچاخچیه‌كه و كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان هه‌ڵ هاتن.
ناوچه‌كه له لایه‌ن پۆلیس و هێزی تایبه‌ت كۆنترۆڵ كرابوو، یه‌كێك له ڕێبه‌ره‌كان كه كوردی باشوری كوردستانه ده‌ستگیر كرا و دواتریش شۆفێره‌كه كه به ڕه‌گه‌ز ئه‌لبانیه له به‌رزاییه‌ك خۆی هه‌ڵدا به مه‌به‌ستی هه‌ڵ هاتن له پۆلیس، به‌ڵام قاچی خۆی شكاند و ده‌ستگیر كرا.
هێزی كۆماندۆی یۆنان توانی له كۆی 7 كۆچبه‌ری نایاسایی 3 كۆشبهری سۆماڵی ده‌ستگیر بكات و 4 كه‌سی دیكه‌یان هه‌ڵهاتن و تا ئێستا نادیارن.
به پێی به‌یانامه‌ی پۆلیسی یۆنان، شۆفێره‌كه به ڕه‌گه‌ز ئه‌لبانی بووه و ته‌مه‌نی 22 ساڵه و ڕێبه‌ری كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بووه و ته‌مه‌نی 47 ساڵه.
ئهلبانیهكه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ساڵۆنیك كرا و له ئێستادا پۆلسی باكوری یۆنان لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌كات. بڕیار وایه هه‌موویان ڕه‌وانه‌ی دادگا بكرێن.
به ڤیدیۆ ساته‌وه‌ختی ده‌ستگیر كردنی قاچاخچیه‌كان ببینه