به بڕیاری وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، به‌شێك له ئیقامهكانی په‌نابه‌ران بۆ ماوه‌ی 8 مانگ درێژ كرانه‌وه
به پێی ماده‌ی 4251/2014، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ئه‌مڕۆ بڕیاریدا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه ئیقامه‌كانیان به‌سه‌رچووه یاخود له داهاتوودا به‌سه‌رده‌چێت بۆ به سێوهیهكی ئۆتۆماتیكی بۆ ماوه‌ی 8 مانگ درێژ بكرێته‌وه.
به تایبه‌تی، ئه‌و ئیقامانانهی په‌نابه‌ران كه له ڕێكه‌وتی 20/07/2020 تا 31/12/2020 به‌سه‌رده‌چێت، پێویست ناكات سه‌ردانی ده‌زگاو مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن بۆ نوێ كردنی ئیقامه‌كانیان به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی بۆ ماوه‌ی 8 مانگ بۆیا درێژ ده‌كرێت.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر په‌نابه‌رێك له ڕێكه‌وتی 01/08/2020 ئیقامه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت، له‌و ڕۆژه‌وه بۆی نوێ درێژ ده‌كرێته‌وه تا 8 مانگی دیكه.
وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، نۆتیس میتاراكیس، ئه‌م بڕیاره‌ی دا، له به‌ر دوو هۆكار: یه‌كه‌میان له به‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دروست بوونی قه‌ره‌باڵغی له ده‌زگای مافی په‌نابه‌ران ڕوو نه‌دات، دوومیانشیان له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا، پلاتفۆرمێكی ئهلهكترۆنی ئاماده ده‌كرێت تاكو به شێوه‌یه‌كی ئهلهكترۆنی نوێ بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها له ڕاگهواندراوهكی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه له ڕێكه‌وتی 01/10/2020, ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ئۆزڤایزن یاخود ده‌یانه‌وێت ئۆزڤایز وه‌ربگرن، پلاتفۆرمێكی ئهلهكترۆنی بۆ ئه‌وانیش ئاماده ده‌كرێت، تاكو له ڕێگه‌ی ئهلهكترۆنی داوای ئۆزڤایز بكه‌ن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News