دوو مانی دیكه بۆ یه‌كه‌مین جار به فه‌رمی مزگه‌وتێك له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان ده‌كرێته‌وه
به پێی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی یۆنان، مانگی چووار، مزگه‌وته‌كه ده‌ست به كار ده‌كات و له مانگی ڕه‌مه‌زانیش دا 24 كاتژمێر له خزمه‌تی موسولانان ده‌بێت.
سكرتێری گشتی وه‌زاره‌تی ئاینی یۆنان، له رۆژنامه‌یه‌كی یۆنانی ڕایگه‌یاند كه هه‌موو هه‌ینیه‌ك پێشنوێژ و وتارخوێن، كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت، بۆی هه‌یه ته‌نیا به زمانی یۆنان وتار بخوێنێت یاخوت به زمانی ئینگلیزی. هه‌روه‌ها ته‌نیا ئه‌و وتارخوێنانه ده‌توانن مزگه‌وته‌كه به كار بێنن بۆ كاری ئاینی خۆیان كه له لایه‌ن حكومه‌تی یۆنانه‌وه و به ماده‌ی 4301/2014 وه‌ك وتارخوێنی فه‌رمی ناسێنراون،
له به‌شێكی دیكه دا، سكرتێری وه‌زاره‌تی ئاینی یۆنان ڕایگه‌یاند:
ئێمه گرنگی ده‌ده‌ین به وتاره‌كان و ئێو قسانه‌ی كه تێیدا باس ده‌كرێت، بۆیه داوامان كردووه به زمانی یۆنانی یاخود ئینگلیزی بكرێت. لاریمان له سه‌ر نوێژ كردن نیه كه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌كرێت، به‌ڵام پێویسته بزانین چی باس ده‌كرێت له رۆژانی هه‌ینی دا.
بریاری وایه مزگه‌وته‌كه هه‌موو رۆژێك كراوه بێت، نیو كاتژمێر پێش نوێژ كردن و پاش نیو كاتژمێر دوای نوێژ كردنیش داده‌خرێت، به‌ڵام له مانگی ره‌مه‌زان دا، 24 كاتژمێر كراوه ده‌بێت.