سه‌رۆكی بێلاڕوسیا داوای له ئه‌ڵمانیا كردووه 2000 كۆچبه‌ری لێ وه‌ربگرێت و له به‌رامبه‌ردا ئه‌وانی دیكه ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانی خۆی بكاته‌وه
دوای په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان ئانگێلا مێركل، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و ئالێكسانده‌ر لوكاشێنكۆ، سه‌رۆكی بێلاڕوسیا، كۆچبه‌ران له سه‌ر سنووری بێلاڕوسیا و پۆڵه‌ندا دوور خرانه‌وه و كه‌مپێكی كاتیان بۆ ئاماده كردن تاكو دۆخه‌كه هێور بێته‌وه.
له ئێستادا، بێلاڕوسیا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئهڵانیاوه، چونكه له ڕابردوودا داوای لێكردوون 2.000 كۆچبه‌ریان لێ وه‌ربگرێت. ڕۆژی دووشه‌ممه، لوكاشێنكی به ئاژانسی Beltaی بێلاڕوسیای ڕاگه‌یاند كه هێشتا له چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی یه‌كێتی ئه‌وروپادایه، ئایه ئاماده‌ن 2.000 كۆچبه‌ری بێلاڕوسیا وه‌ربگرن یاخود نا.
لوكاشێنكی جه‌ختی له‌وه كرد كه داوا له ئه‌ڵمانیا ده‌كات ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی سه‌ر سنووری بێلاڕوسیا و پۆڵه‌ندا وه‌ربگرێت، چونكه یه‌كێتی ئه‌وروپا به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی ئه‌و وڵاته و مینسك ناكات.
هه‌روه‌ها لوكاشێنكۆ هۆشاداریشی دا به حكومه‌تی پۆڵه‌ندا كه ده‌بێت دووجار بیر له‌وه بكاته‌وه ئه‌گه‌ر به نیازی ئه‌وه‌یه به ته‌واوی سنووره‌كانی خۆی دابخات، چونكه هێڵی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر ده‌بێته هۆكارێكی گرژی و ئاڵۆزی نێوانمان به تایبه‌ت له زۆنی ئوكرانیا. ئه‌م سیناریۆیه‌ش زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت.
یه‌كێتی ئه‌وروپا حكومه‌تی بێلاڕوسیا تۆمه‌تبار ده‌كات كه ئاسانكاری بۆ هه‌زاران كۆچبه‌ر ده‌كات تاكو ڤیزه‌ی وڵاته‌كه‌ی وه‌ربگرن و ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووریان بكات بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر سنووره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا. له به‌رامبه‌ردا بێلاڕوسیا ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ڕه‌نگه سه‌ربازه‌كانمان هاوكاری كۆچبه‌رانیان كردبێت، چونكه ئه‌وان مرۆڤ دۆستن، به‌ڵام ئێمه ئه‌وانمان نه‌هێناوه بۆ بێلاڕوسیا، له سه‌ر خواستی خۆیان هاتوون و مه‌به‌ستیان وڵاتی ئێمه نیه، به‌ڵكو وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕه‌تی كردۆته‌وه ئه‌و كۆچبه‌رانه وه‌ربگرێت به‌ڵام بێلاڕوسیا جه‌خت له‌وه ده‌كات ئه‌ڵمانیا وه‌ریان بگرێت بۆ هێور كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News