لەناوچەی مەنسوری ڕۆژئاوای بەغدا خێزانێکی سێ کەسی کورد لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە سەربڕان.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بەمیدیاکانی ڕاگەیاندوووە “چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە ناوچەی مەنسووری رۆژئاوای بەغدا و سێ کەسی خێزانێکیان سەربڕیوە”. 

خێزانەکە پێکهاتوون لە کچێک و باوک و دایکێک، کچەکە دەرچووی بەشی دەرمانسازیە.