کوردستان2019/01/12 بەفرو باران بارین دەست پێدەکاتەوە ✎ نووسەرMuhammad Kaka Ahmad بڵاوکراوەتەوە2019/01/12 کاتی خوێندنەوە1 خولەک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای (48) کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ شەممە 2019/1/12 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند “ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە ھەور دەبێت”. هەروەها کەشناسی ھەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، “بەیانی یەکشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور وهەوری تەواو دەبێت، ، لەکاتەکانی ئێوارەدا باران بارین دەست پێدەکات” هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو ،”لە ناوچەشاخاویەکاندا بەفرێکی کەم دەبارێت”.