بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ ناوچەی ڕێکان و سنوری کانی ماسی و شیلادزێ چوار هاوڵاتی شەهیدبوون، خەڵکی ناوچەکەش دژی سوپای تورکیا ناڕەزای دەردەبڕن.
ئەمڕۆ سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر ناوچەکانی نیرۆی و ڕێکانی سەر بە ناحیەی شیلادزێ، بەو هۆیەوەش چوار هاوڵاتی شەهیدبوون، خەڵکی ناوچەکەش لەبەردەم نەخۆشخانەکە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکان گردبوونەتەوەو داوای دەرچوونی سوپای تورکیا دەکەن لەجاوچەکە.
بەپێی زانیاریەکانی پشتی نیوز” هەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا هێرشان کردۆتە سەر ناوچەی بەرواری باڵاو بەهۆیەوە هاوڵاتیەکی دانیشتووی ’قدش‘ شەهیدبووە“.
ماوەی چەند ڕۆژێکە سوپای تورکیا بە فڕۆکە هێرشی بۆسەر ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی زەرەرو زیان بۆ خەڵکی ناوچەکە.