لە بەردەم پەرلەمانی یۆنان خۆ پیشاندان دژی دەستگیركردنی عبدڵا عۆجەلان دەكرێت ژمارەیەكی زۆری خۆپیشاندەران ئێستا لەبەردەم پەرلەمانی یۆنان گردبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە دژی توركیا بەھانەی ئەوە دێننەوە كە گوایا دەستی یۆنانیش لە پشت دەستگیركرنەكە ھەیە. عبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵی 1999 لە لایەن توركیا تا ئێستاش لە زینداندایە بە
پێی زانیارییەكانی Pishti-News عبدوڵا ئۆجەلان لە باردۆخێكی نا تەندروستدایە لەژێر چاودێری چڕی پزیشكدایە . سەرۆكی دەستەی ڕێكخەری ئەم خۆپیشاندانە تایبەت بۆ پشتی نیوز دەدوێت و چەند زانیارییەك بە بەڵگە دەدركێنێت سەبارەت بە تەندروستی ئۆجەلان .
لێدوان تایبه‌ت بۆ Pishti-News
خۆپیشاندانه‌كه:
كاتی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان:
مانگی 2ی 1999 عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له له وڵاتی كێنیایه و خۆی شاردۆته‌وه له ماڵی باڵیۆزی یۆنان له گه‌ڵ چه‌ن هاورێیه‌كی. له هه‌مان ڕۆژدا حكومه‌تی توركیا داوا له به‌ڵیۆزی سڕبیا و نه‌رویج و به‌لجیكا ده‌كات، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له خۆیان نه‌گرن به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یپارێزن كه تا ئه‌و كاته كه‌س نه‌یده‌زانی ئۆجه‌لان له چ وڵاتێكه.
13ی 2ی 1999 پارێزه‌ری یۆنانی ئۆجه‌لان ده‌گاته كێنیا، له بارودۆخه‌كه ئۆجه‌لان ئاگادار ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها گفتوگۆ له گه‌ڵ باڵیۆزی یۆنان ده‌كات باسی یاسا و مافی ئۆجه‌لانی بۆ ده‌كات و دواتر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وروپا بۆ هاوكاری.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بیر له‌وه ده‌كاته‌وه خۆی ته‌سلیمی دادگای نێوده‌وڵه‌تی بكات له لاهای به‌ڵام هاوڕێیه‌كانی به بیرۆكه‌یه‌كی باشی نازانن.
دوای 3 رۆژ حكومه‌تی كێنیا پلانێك بۆ ئۆجه‌لان داده‌نێت و پێی ده‌ڵێن، كه ئه‌وان هاوكاری ده‌كه‌ن به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت (VIP) بینێرن بۆ وڵاتێكی خواستی خۆی. له 16/02/1999, 8 ئۆتۆمبیلی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كێنیه، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕه‌وانه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی كێنیا ده‌كه‌ن به‌ڵام له ڕێگادا ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ئۆجه‌لان لاده‌دات و دهڕفێنڕێت و ڕاده‌ستی میتی توركیای ده‌كه‌ن.

