کەمێک بەرلە ئێستا لەسەر ڕێگای کلکە سماق-کۆیە تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی ئاگری گرت.
بەپێی زانیاریەکانی پشتی نیوز “شۆفێری تانکەرەکە ناوی محمد موحسین ڕەشیدە وخەڵکی کەلارە، لەئیستادا لەنەخۆشخانەی کۆیەیە، بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرەو تا ئێستا نازاندرێت ڕێژەی سوتاویەکەی چەنده”