بەهۆی باران بارینی زۆرەوە زۆربەی شەقامەکانی شاری هەولێر لافاو دایپۆشیون و مەترسی دروستکردوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی باران بارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووەو باران بەشێوەیەكی بەرچاو لەزۆربەی ناوچەكانی شاری هەولێر كۆبۆتەوە و بووە بەلافاو، بەو هۆیەشەوە بەشێكی زۆری شەقام وکۆڵانەکەی ئەو شارەی نقوم كردووە،،و گرفتی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە.





