ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممە(2019/1/26) خه‌ڵكی ناحیەی شیلادزێ له به‌رانبه‌ر بۆردمانه‌كانی توركیا خۆپێشاندانیان ئه‌نجامدا ، دواتر خۆپێشاندانه‌كه بووه هۆی سووتاندنی بنكه‌یه‌كی توركیا له‌و سنووره.
خۆپیشاندەران له خۆپێشاندانه‌كه‌دا داوایان ده‌كرد “كه چیتر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌و سنووره به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه بۆردمان نه‌كات ، و چیتر ناوچه‌كه‌یان نه‌بێته قوربانی ململانێكانی نێوان توركیا و په‌كه‌كه”.
هەروەها خۆپیشاندانە کە زیانی لێکەوتۆتەوە ،بەو هۆیەشەوە منداڵێکی تەمەن دوازدە ساڵان بەناوی(حسێن ڕێکان)شەهیدبوو.







