شەوی ڕابردوو یەختێک بە نزیکەی 100 کۆچبەرەوە لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت نزیک دورگەی کیتیرای یۆنان
کاتژمێر 21:00 شەوی 6/10 یەختێک بە نزیکەی 100 کۆچبەرەوە کە لە کەنار ئاوەکانی تورکیا بەڕێ کەوتوبوو بەرەو ئیتاڵیا، نزیک دورگەی کیتیرا (Kythira)ی یۆنان لە ئاوی سێپەنجە، خۆی کيشە بە دورگەیەکی شاخاویدا و تەواوی یەختەکە تێکشکا و کۆچبەرەکان کەوتنە ناو ئاوەکەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەریاوانی یۆنان، بەهۆی شەپۆل و ڕەشابای بەهێزەوە ژیانی کۆچبەرەکان کاتژمێر 20:45 لە مەترسیدا بوو، پەیوەندیان بە ژمارە 112 کرد و داوای هاوکاریان کرد. لەو کاتەدا ئێمە دوو باخیرەی گەشتیاری و هەلیکۆپتەرێکمان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کرد، بەڵام بەهۆی خراپی کەش و هەواوە ڕزگار کردنی کۆچبەرەکان کارێکی ئاسان نەبوو. تا ئێستا 80 کۆچبەرمان ڕزگار کردووە و بە پێی وتەی ڕزگار کراوەکان، دەڵێن ئەوان 95 سەرنشین بوون،
وەزارەتی دەریاوانی یۆنان تایبەت بۆ پشتی-نیوز:
«ئەو کۆچبەرانەی لە کیتیرا تووشی ئەم ڕووداوە بوون، کورد و ئەغانی و ئێرانین. لە ڕووداوەکەدا تا ئێستا 80 مۆچبەر ڕزگار کراون لە نێویاندا، 55 پیاو و 7 ئافرەت و 18 منداڵ. 15 کۆچبەر تا ئێستا نادیارە
بەڤیدیۆ: ساتی ڕزگار کردنی کۆچبەرەکان
هەڵۆ خەلیل (Halo Khalil)
پەیامنێری Pishti-News