گروپێکی پاکستانی بە چەقۆو ئاسن و دار لە ئەسینا هێرشیان کردە سەر سێ پەنابەری دیکەی پاکستانی لە ماڵەکەی خۆیاندا، لە هێرشەکەدا یەکێک لە پاکستانیەکانیان کوشت و ئەوانی دیکەشیان بەسەختی بریندار کرد.
روداوەکە لە ناوچەی کامینیای ئەسینا ئەمڕۆ ڕویدا. هێشتا هۆکاری ئەم هێرشە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پۆلیسی یۆنان دەڵێت بەم زوانە تاوانبارەکان دەستگیر دەکرێن.
https://youtu.be/8w_fImMYOew