بەلەمێكی دیكە بە 19 كۆچبەرەوە نزیك كەنار ئاوەكانی توركیا، نزیك ناوچەو چێشمێ، ژێر ئاو كەوت و لە ڕووداوەكەدا 11 كۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
بە پێی زانیاریە سەرەتایەكان كە دەستی ماڵپەڕی پشتی-نیوز كەوتوون، ڕووداوەكە نزیك ناوچەی چێشمێ سەر بە پارێزگای ئیزمیر ڕوویداوە و بە ھۆكارێكی نادیار بەلەمەكە ژێر ئاو كەوت.
پۆلیسی دەریایی توركیا توانی 8 كۆچبەر ڕزگار بكات.
11 كۆچبەر گیانیان لەدەستدا كە لە نێویاندا 8 مناداڵن.
تا ئێستا ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرا نەكراوە.
*ئەم ھەواڵە نوێ دەكرێتەوە*
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
بەڕێوبەری Pishti-News




