بەلەمێك بە 29 كۆچبەرەوە لە ئاوی یۆناندا نێوان ئەلێكساندروپۆلی و سامۆتراكی، نادیارە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەلەمێك لە ئاوی یۆنان دا بە 29 كۆچبەرەوە، تووشی مەترسی بوبوو و یەكێك لە نێو كۆچبەرەكان تەلیفۆنی بۆ ژمارە 112 كرد و داوای ھاوكاری كرد و بە پۆلیسی دەریایی ڕاگەیاند كە ئەوان نزیكەی 29 كۆچبەر دەبن و لە دۆخێكی خراپ و مەترسیدان.
دوای پەیوەندی كردنی ئەو كۆچبەرە بە پەلە 3 یەختی ھێزی دەریایی یۆنان جوڵەیان كرد بەرەو ئاوی نێوان ئالێكساندروپۆلی و سامۆتراكی و بە پێی دواین زانیاریەكانی پشتی-نیوز، تا ئێستا ھیچ بەلەمێك نەدۆزراوەتەوە…
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
بەڕێوبەری Pishti-News