ئەمڕۆ وەزارەتی پەنابەرانی یۆنان شێوازێکی نوێی ڕاگەیاند بۆ ئەو پەنابەرانەی ئیقامەیان وەرگرتووە و لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ئیقامەکانیانن.
لە ئێستادا ئەو پەنابەرانەیافی پەنابەریان بۆ دەرچووە یاخود قبوڵ کراون و هێشتا ئیقامەکانیان وەرنەگرتووە، دەتواننن سەردانی پلارفۆرمی وەزارەتی پەنابەران بکەن applications.migration.gov.gr/ و ناوی خۆیان تۆمار بکەن و رۆژی وەرگرتنی ئیقامەکانیان خۆیان دیاری بکەن.
ئەم پلاتفۆرمە ئەمڕۆ بەیانی دەستبەکار بووە و لە نوێ‌و دوو کاتژمێردا زیاتر لە 800 پەنابەر ناوی خۆیان تۆمار کردووە.
بە پێی ئەو زانیاریانە کە تایبەت دەستی پشتی-نیوز کەوتوون، ئەو پەنابەرانەی قبوڵی مافی پەنابەریان بۆ دەرچووە و هێشتا ئقامەکەیان بە دەست نیە یاخود وەرنەگرتووە، بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دروست بوونی قەرەباڵغی لە دەزگاکانی مافی پەنابەرێتی، وەزارەری پەنابەرانی یۆنان، پلاتفۆرمێکی ئەلەکترۆنی ڕاگەیاند تاکو پەنابەران هەموو ئەو زانیاریانەی پێویستە لە پلاتفۆرمەکە تۆمار بکەن و ڕۆژی وەرگرتنی ئیقامەکانیان خۆیان دیاری بکەن.
هه‌روه‌ها له‌م پلاتفۆرمه، په‌نابه‌ران ده‌توانن سوودمه‌ند بن له خزمه‌تگوزاریه‌كانی ده‌زگاكانی مافی په‌نابه‌ری و به شێوه‌یه‌كی ئهلهكترۆنی، ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن و داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانن چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك له فایل و كه‌سه‌كانیان بكه‌ن وه‌ك:
- گۆڕینی ژماره‌ی په‌یوه‌ندی (ره‌قه‌م ته‌لیفۆن)
- داوای گۆڕینی زانیاریه شه‌خسیه‌كانی
- گۆڕینی كاتی چاوپێكه‌وتن یاخود نزیك بوونه‌وه‌ی كاتی چاوپێكه‌وتن
- داوا كردنی زانیاری له سه‌ر دۆخی كه‌یسه‌كه‌ت
- داوا كردن بۆ جیا كردنی فایل و كه‌یسه‌كان (بۆ نمونه خێزانێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت كه‌یسه‌كانیان جیا بكه‌نه‌وه)
- دانانی به‌ڵگه‌نامه له سه‌ر كه‌سه‌كه‌ت و فایله‌كه‌ت
- داوا كردنی كۆپی هه‌موو ئه‌و ئه‌وراقانه‌ی كه دراوه به ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری له سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ت
- داوا كردنی پارێزه‌ر
له هه‌مان پلاتۆرمدا، په‌نابه‌ران ده‌توانن بزانن ئایه ژماره‌ی پایپایان هه‌یه كه جێگره‌وه‌ی ئامكایه و پێویسته بۆ سوودمه‌ند وه‌رگرتن له نه‌خۆشخانه‌كان بێ به‌رامبه‌ر.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
بەڕێوبەری Pishti-News