دۆنالد ترامپ له ڤیێتنام له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندیه‌كی باشی هه‌یه له گه‌ڵ هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی جیهان و به تایبه‌ت له گه‌ڵ ئانگێلا مێركێل.
له میانه‌ی به‌ژداری كردنی له كۆربه‌ندی ئابوری جیهانی له دانانگ له ڤیێتنام، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا باسی په‌یوه‌ندیه باشه‌كانی كرد كه هه‌یه‌تی له گه‌ڵ هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی G20 كه له‌و كۆربه‌نده به‌ژدار بوون.
هه‌روه‌ها دۆنالد ترامپ گوتی: ” حه‌زه‌كه‌م راستگۆ بم له گه‌ڵتان، من په‌یوه‌ندی باشم هه‌یه له گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا تێرێزا مێی و هه‌روه‌ها له گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا جاستین ترودۆ سه‌رۆك، و ڤلادیمیر پوتین و ئیمانوێل ماكرۆنیش”
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه سه‌رۆكی چین كه‌سایه‌تیه‌كی كارێزما و زیره‌كه، گه‌رچی هه‌ردووكمان نوێنه‌ری ٢ ده‌وڵه‌تی جیاوازین به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزمان هه‌یه پێكه‌وه.
جێگه‌ی باسه، كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌پ ته‌یب ئه‌ردۆغانی نه‌كرد كه وڵاتی توركیا ئه‌ندامی G20ه و یه‌كێكه له وڵاته به‌هێزه‌كان له ڕوانگه‌ی ئابوری له جیهاندا.