ئه‌و گه‌نجه‌ كورده‌ی كه‌ وێنه‌ و زانیاریمان له‌ سه‌ر بڵاو كرده‌وه‌ له‌ سه‌ر داوای كه‌سوكاری، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ دوو ڕۆژ نادیار بوو، شه‌وی ڕابردوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری ساڵۆنیك ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا دۆزرایه‌وه‌.
 
شکار محەمد ڕەسول، له‌ توركیاوه‌ له‌ ڕێگه‌ی وشكانی له‌ گه‌ڵ چه‌ند كۆچبه‌رێكی دیكه‌دا، به‌ڕێوكه‌وت به‌ره‌و شاری ساڵۆنیكی یۆنان. كاتێك كه‌ ده‌گه‌نه‌ خاكی یۆنان، ئۆتۆمبیلێك، نزیكه‌ی 6 كۆچبه‌ر هه‌ڵده‌گرێت و شۆفێره‌كه‌، شكار محمد و كه‌سێكی دیكه‌، ده‌خاته‌ ناو سندوقی ئۆتۆمبیله‌كه‌ و له‌ سه‌ر سنوری توركیا و یۆنان، به‌ڕێ ده‌كه‌ون به‌ره‌و شاری ساڵۆنیك.
له‌ ڕێگاكه‌دا، شكار محمد تووشی ته‌نگه‌ نه‌فه‌س ده‌بێت و هه‌وار ده‌كات، به‌ڵام كه‌س گوێبیستی نابێت و كاتێك نزیكی شاری ساڵۆنیك ده‌بن، شكار به‌هۆی ته‌نگه‌ نه‌فه‌سه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه‌دا گیان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن.
له‌و كاته‌دا، كۆچبه‌ره‌كان كه‌ ڕزگاریان ده‌بێت، ئۆتۆمبیله‌كه‌ 5كم له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری ساڵۆنیك و هه‌ردوو ته‌رمه‌كه‌ له‌ نێو جه‌نگڵێكدا به‌جێ ده‌هێڵن.
هیچ كه‌س باسی ناكات كه‌ دوو ته‌رم له‌ نێو ئه‌و جه‌نگڵه‌دا ماونه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت قاچاخچیه‌ كورده‌كانیش له‌ توركیا باسی ناكه‌ن.
به‌ كه‌سوكاریان ده‌ڵێن جه‌ڵده‌ لێی داوه‌، یاخود بێهۆش بووه‌. هیچ كات ڕاستیه‌كان به‌ كه‌سوكاره‌كانی ناڵێن.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌كێك له‌ براكانی له‌ وڵاتی به‌ریتانیا گه‌ڕایه‌وه‌ و به‌دواداچوونێكی زۆری بۆكرد، ته‌رمی براكه‌ی له‌ نێو جه‌نگڵێكدا دۆزی، نزیكه‌ی 5كم له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری ساڵۆنیك.
زیاتر له‌ دوو ڕۆژ ده‌بوو ته‌رمی شكار محمد ڕه‌سوڵ له‌و جه‌نگڵه‌دا فڕێدرابوو و كه‌سیش پێی نه‌زانیبوو. قاچاخچیه‌كانی توركیاش هه‌ر ڕۆژێك و قسه‌یه‌كی جیاوازیان به‌ كه‌سوكاری ده‌گوت.
پۆلیس و ئامبوڵانس ئاگادار كرانه‌وه‌ و هه‌ر شه‌وی ڕابردوو، ته‌رمی شكار محمد نێردرا بۆ پشكنین له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ساڵۆنیك. بڕیار وایه‌، هه‌موو ئیجراعاتێكی بۆ بكرێت و ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News