ته‌رمی 6 كۆچبه‌ر نایاسایی له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا له لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی یۆنانیه‌وه دۆزرانه‌وه
دوو كۆچبه‌ریان ئافره‌تن دووی دیكه‌یش پیاون كه ته‌مه‌نیان له 15 بۆ 25 ساڵه له یه‌كێك له گونده‌كانی سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا له ناوچه‌ی ئێڤرۆس دۆزرانه‌وه به پێی میدیاكانی یۆنان، به‌هۆی سه‌رماوه‌وه كه به پیادا به‌ڕێكه‌وتون له خاكی توركیاوه بۆ ناو خاكی یۆنان ، كۆچبه‌ره‌كان گیانیان له ده‌ست داوه.
دوای پشكنینی پزیشكی تایبه‌ت له سه‌ر سنوری یۆنان، ده‌ركه‌وت كه هیچ كه‌سێك ئه‌م كۆچبه‌رانه‌ی نه‌كوشتووه یاخود ده‌ستدرێژی سێكسیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام نه‌دراوه. ته‌نها به‌هۆی سه‌رماوه‌وه ڕه‌ق بوونه‌ته‌وه و گیانیان له ده‌ستداوه. كۆچبه‌ره‌كان ئه‌فریقی و یه‌كێك له وڵاته‌كانی ئاسیان كه تا ئێستا بۆ پۆلیس نه‌ته‌وه‌كانیان به ته‌واوه‌تی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2019ه‌وه تا ئێستا 39 كۆچبه‌ر له‌م ڕێگایه‌دا به هۆی سه‌رما و خنكاندنه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه. به پێی وته‌ی پۆلیسی سه‌رس نوری یۆنان، له وه‌رزی زستاندا ڕێگای وشكانی مه‌ترسی زۆر تێدایه، چونكه كۆچبه‌ره‌كان چه‌ند كاتژمێرێك به پیاده له ناوچه سنوریه‌كان ده‌رباز ده‌بن كه پله‌ی سه‌رما شه‌وان ده‌گاته 15 پله ژێر سفر.
له ساڵی 2018 زیاتر له 18.000 كۆچبه‌ر له ڕێگه‌ی وشكانی ڕوویان كرده یۆنان به‌ڵام له سه‌ره‌تای ساڵی 2019ه‌وه تا ئێستا 14.025 كۆچبه‌ر به نایاسایی ئه‌م ڕێگه‌یان گرتۆته به‌ر.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News