توركیا سنوره‌كانی خۆی له گه‌ڵ ئێران و عێراق داده‌خات
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا سه‌رۆك كۆماری توركیا، ڕه‌جه‌پ ته‌یپ ئه‌ردۆغان به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه دیوارێك به درێژایی سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له گه‌ڵ ئێرا و عێراق دروست ده‌كات بۆ ڕێگری گرتن له كۆچی نایاسایی.
ئه‌ردۆغان گوتیشی له ئێستادا دیوارێكی به‌رز له سنوره‌كانمان دروست كردووه به درێژایی 156 كیلۆمه‌تر كه 85 كیلۆمه‌تری هێشتا له دروست كردندایه، ئاماده كراوه بۆ ڕێگری گرتن له كۆچبه‌ری نایاسایی، دوای ڕووداوه‌كان له ئه‌فغانستان كه تاڵیبانه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له گون و شار و شارۆجكه‌كانیان كۆنترۆڵ كردووه. ئه‌وش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له كۆچبه‌ری ئه‌فغانی ڕوو له وڵاتانی توركیا بكه‌ن و لێره‌شه‌وه ڕوو له وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ن بۆ ژیانێكی باشتر.
حكومه‌تی توركیا له لێشاوه‌كی كۆچبه‌ری ئه‌فغانی ده‌ترسێت، به كۆمه‌ڵ ڕوو له‌توركیا بكه‌ن و ئارامی وڵاته‌كه تێك بده‌ن له كاتێكدا توركیا زیاتر له 4 ملیۆن په‌نابه‌ری له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا ڕاگرتووه كه زۆرینه‌یان په‌نابه‌ری سورین.
ئه‌ردۆغان:
له سه‌ر سنوره‌كانمان له گه‌ڵ ئێران به درئژایی 79 كیلۆمه‌تر كامێرا و ئامێری ئه‌له‌كترۆنیمان داناوه بۆ چاودێری كردنی كۆچی نایاسایی و به‌رده‌وامیشین.
له نێو وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، له ئه‌گه‌ری زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخی ئه‌فغانستان، لێشاوێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران هاوشێوه‌ی ساڵی 2015 دروست ببێته‌وه. ئه‌وكات زیاتر له یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری سوری به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزی وڵاته‌كه‌یان ڕوویان له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد.
وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنانیش ده‌ڵێت، پێویسته یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری زیاتری توركیا بكات، تاكو كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران هه‌وڵ نه‌ده‌ن ڕوو له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكه‌ن، چونكه هیچ وڵاتێك ئاماده نیه كۆنترۆڵی لێشاوێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی 2015 بكات.
به وێنه: سه‌ر سنوری توركیا و ئێران و عێراق
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News



