ڕۆژنامەی فاینانسیال تایمز کە ڕۆژنامەیەکی ئابوری بەریتانیە، لە ڕاپۆرتێکیدا کە بڵاوی کردۆتەوە، باس لەوە دەکات کە تورکیا ناتوانێت ھەناەدەی نەوتی ھەرێمی کوردستان رابگرێت.
ڕۆژنامە بەریتانیەکە نوسیویەتی: “سه‌ره‌ڕای زمانی توندی ئه‌نقه‌ره و هه‌ڕه‌شه‌كانی، به‌ڵام هیچ نییه‌ت و ئیراده‌یه‌كی لێ نه‌بینراوه كه بۆری نه‌وتی كوردستان راگرێت، كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌گاته بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی، چونكه ئه‌نقه‌ره له رووی باجی گومرگی سوودمه‌نده له‌و هێڵه نه‌وتییه و بووه‌ته شوێنیكی باوه‌ڕپێكراوی په‌ڕینه‌وه‌ی نه‌وت و ئه‌و سوته‌مه‌نیانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆمپانیاكانی رووسیاوه ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه.
فایننشاڵ تایمز پێیوایه “ئه‌گه‌ر توركیا هێڵی نه‌وتی كوردستانیش رابگرێت، به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی ناتوانێت كارێكی زۆر بۆ راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كورد بكات، جگه له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و تانكه‌رانه‌ی نه‌وتیان ده‌گواسته‌وه‌و پێشوتریش هه‌وڵی به‌رامبه‌ریان دابوو”.
بە پێی زانیاریەکان تا ئێستا ھیچ لەو کۆمپانیا گەورانەی نەوت کە لە ھەرێمدا کار دەکەن، نەک دەستیان لە بەرھەمھێنانیان ھەڵنەگرتووە، بەڵکو بەرھەمەکانیشیان زیاتر کردووە.
دیار ئه‌حمه‌د عومه‌ر (Diyar Ahmed Omar)