دوای كۆبونه‌وه‌ی 16 وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسێل، ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا (نه‌مسا و فه‌ڕه‌نسا و ئسیپانیا) پێشنیاری دروست كردنی كه‌مپی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانیان كرد له وڵاتانی باڵكان به تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هێشتا ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا نین.
مه‌به‌ستی ئه‌م پێشنیاره ئه‌وه بوو، كه كۆچبه‌ران بكرێنه ناو كه‌مپێكی گه‌وره به ستانداردی UNHCR تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر كه‌یسی په‌نابه‌ران ده‌كرێت.
ئه‌لبانیا یه‌كێك له یه‌كه‌م پێشنیارەکانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا بوو بۆ دروست كردنی كه‌مپی په‌نابه‌ران به هاوكاری یه‌كێتی ئه‌وروپا و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیا ئێدی راما (Edi Rama), ئه‌و پێشنیاره‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و به رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر پێشمان بڵێن ئه‌لبانیا ده‌كه‌ینه ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، دوای دروست كردنی كه‌مپی په‌نابه‌ران، ئێمه ئه‌و كاته‌ش هه‌ر ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئێدی ڕاما ئه‌وه‌شی وت كه حكومه‌تی ئه‌لبانیا ئاماده‌یه بۆ هه‌ر هاوكاریه‌كی كێشه مه‌زنه‌كانی ئه‌وروپا كه پشكی ئه‌لبانیایه به‌ڵام ناتوانێت كێشه‌ی په‌نابه‌ران به ته‌نیا چاره‌سه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیا جه‌ختی له‌وه‌ش كرد كه ڕازی نیه وڵاته‌كه‌ی ببێته ناوچه‌یه‌كی گڵدانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران چونكه ئه‌وه كارێكی مه‌ترسیدار و ئه‌سته‌مه.
رۆژی پێنج شه‌مه و هه‌ینی (28-06-2018 و 29-06-2018) كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپایه و یه‌كێك له مژاره سه‌ره‌كیه‌كان، پرس و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌نابه‌رانه له وولاتانی ێه‌وروپا. ئه‌گه‌ری هه‌یه، بریاری گرنگ له سه‌ر كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران بدرێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)