ئه‌وراقێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا گه‌یشتۆته‌ ئاژانسی (Der Spiegel)ی ئه‌ڵمانیا كه‌ تێیدا چاوپێكه‌وتنی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری تێدایه‌ كه‌ باس له‌ تووندووتیژی پۆلیسه‌كانی سه‌ر سنوری یۆنان ده‌كه‌ن و به‌ نایاسایی دیپۆرتی توركیایان كردۆته‌وه‌.

حكومه‌تی توركیا، پۆلیسه‌كانی سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ گوایه‌ تووندووتیژیان به‌كار هێناوه‌ به‌رمابه‌ر كۆچبه‌ران و به‌نایاسایی له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019ه‌وه‌ تا ئێستا 60.000 كۆچبه‌ریان دیپۆرتی توركیا كردۆته‌وه‌.

ئه‌وراقێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا كه‌وتۆته‌ ده‌ستی ئاژانسی (Der Spiegel)ی ئه‌ڵمانی كه‌ چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری تێدایه‌ كه‌ باس له‌ تووندووتیژیه‌كانی پۆلیسه‌كانی سه‌ر سنوری یۆنان ده‌كه‌ن و به‌ نایاسایی دیپۆرتی توركیایان كردۆته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ ئاژانسی Der Speigelی ئه‌ڵمانی بڵاوی كردۆته‌وه‌، حكومه‌تی یۆنان به‌نایاسایی له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019ه‌وه‌ تا ئێستا 58.283 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری  دیپۆرتی توركیا كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ر سنوره‌كانی توركیا و یۆنان ده‌ستگیر كراون. ئاژانسی Der Spiegel, ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، كه‌ ئه‌و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه‌ له‌ ناو خاكی یۆنان ده‌ستگیر كراون، بێ ئه‌وه‌ی ناویۆان تۆمه‌ر بكرێت یاخود لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵ بكرێت، به‌په‌له‌ دیپۆرتی نێو خاكی توركیایان كردۆته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌ و ڕاشیگه‌یاند كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و زانیاریانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ڕه‌ست و دروست نیه‌.

Der Spiegel, كه‌ سه‌رچاوه‌ی ئێوراقێكی فه‌رمی حكومه‌تی توركیا وه‌ك سه‌رچاوه‌ به‌كار دێنێت ده‌ڵێت:

زۆرینه‌ی ئه‌و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه‌ی دیپۆرت كراونه‌ته‌وه‌ پاكستانی بوون (16.435)، به‌شه‌كانی دیكه‌، ئه‌فغانی و سۆماڵی و به‌نگلادیشی و جه‌زاییری بوون، به‌ پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌، له‌ نێو ئه‌وكۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه‌یش 4.500 سوری دیپۆرت كراونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها، ئاژانسه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ئه‌وه‌شی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی توركیا چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی لایه‌ تێیاندا، په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر تووندووتیژیان به‌رامبه‌ر ئێنجام دراوه‌ و وێنه‌ و ڤیدیۆیان تۆمار كراوه‌ كه‌ به‌شێك له‌ په‌نابه‌ره‌كان ده‌ڵێن، پۆلیسه‌كانی سه‌ر سنوری یۆنان به‌زۆره‌مله‌ ئێمه‌یان دیپۆرتی توركیا كردۆته‌وه‌. هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ پۆلیسه‌ یۆنه‌نیه‌كانی سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام حكومه‌تی یۆنان له‌و باره‌یوه‌ بێده‌نگی هه‌لبژاردووه‌.

به‌ پێی ئاژانسی Der SPiegel, ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ ناسراون به‌ ”Push Backs” (دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌) و به‌ پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌وروپی ئه‌مه‌ كارێكی نایاساییه‌. هه‌مان سه‌رچاوه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ته‌نیا له‌ مانگی 10ی ئه‌مساڵدا 6.500 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ سه‌ر سنوره‌كانی یۆنان و توركیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ به‌ زۆره‌مله‌ بۆ ناو خاكی توركیادا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، هه‌موو ئه‌م زانیاریانه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سه‌ر سنوری یۆنان هیچ كاتێك، تووندووتیژیان به‌رامبه‌ر هیچ په‌نابه‌رێك ئه‌نجام نه‌داوه‌. هه‌ر بۆیه‌، بڵاو كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ Fake News (هه‌واڵی درۆ) ناوده‌نێت.
سه‌رچاوه‌: ئاژانسی ئه‌ڵمانی Der Spiegel
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News