په‌نابه‌ران

حکومەتی یۆنان لە سەر دیپۆرت کردنی پەنابەران ڕێکەوتنێکی واژۆ کرد

ئەو پەنابەرانەی مافی پەنابەریان ڕەت دەکرێتەوە دیپۆرتیان دەکەنەوە

وەزارەتی پەنابەرانی یۆنان لە گەڵ وەزارەتی پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان و هێزی هاوپەیمانی بۆ خاڵە سنووررکان FRONTEX ڕێکەوتنێکیان بۆ دیپۆرت کردنی پەنابەران واژۆ کرد

 

حکومەتی یۆنان بۆ کۆنترۆڵ کردنی زیاتری سنوورەکان و کەم کردنەوەی کۆچبەری نایاسایی لە گەڵ هێزی هاوپەیمانی FRONTEX ڕێکەوتن بۆ لە سەر ئەو پەنابەرانەی کە ڕوو لە یۆنان دەکەن بە نایاسایی و هەر کاتەک مافی پەنابەریان ڕەت دەکرێتەوە، بگەڕێنەوە بۆ ئەو وڵاتەی کە لێی هاتوون یاخود دیپۆرتی وڵاتەکەی خۆی بکەنەوە.

ڕێکەوتنەکە لە سەر ژمارەیەک خاڵی هاوبەش بوو بە تایبەتی بۆ باشتر کۆنترۆڵ کردنی خاڵە سنوورەکانی یۆنان بۆ ئامانجی گەڕانەوە و دیپۆرت کردنی ئەو کۆچبەرانەی لە یۆنان داوای مافی پەنابەریان ڕەت دەکرێتەوە. تا ئێستا حکومەتی یۆنان هیچ کۆچبەرێکی نەیدەتوانی بە یاسایی و زۆرەملە دیپۆرتی وڵاتەکەی بکاتەوە بەڵام بەم ڕەکەوتنە لە داهاتوودا دەتوانێت هەر کۆچبەرێک مافی پەنابەری وەر ناگرێت یان بیان گەڕێنێتەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێی هاتوون بۆ یۆنان (تورکیا) یاخود دیپۆرتی وڵاتەکەی خۆی بکرێت.

وەزیری پەنابەرانی یۆنان، نۆتیس میتاراکیس سەبارەت بەم ڕێکەوتنە ڕایگەیاند:

ڕێکەوتنێکمان لە گەڵ وەزارەتی پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان و هێزی FRONTEX واژۆ کرد بۆ کار کردن لە سەر گەڕانەوەی و دیپۆرت کردنی کۆچبەران.

ئێمە لە ساڵی 2021 یاسایەکمان بە ژمارەی 4825 خستە بواری جێ بەجێ کردن بۆ تووند کردنی خاڵە سنوورەکان و گەڕانەوەی کۆچبەری نایاسایی هەروەها ئاسانکاری زیاتر بۆ ئەوانەی لە سەر خواستی خۆیان داوا دەکەن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان. بەو شێوەیە توانیمان دۆخەکە زیاتر کۆنترۆڵ بکەین و کێشەکان کەمتر بکەینەوە.

ئێمە داوامان لە یەکێتی ئەوروپا کردووە کە زیاتر هاوکارمان بێتی و جەخت لە گەڕانەوەی کۆچبەری نایاسایی بکات بە تایبەت لە یۆنان.

 

یەکێتی ئەوروپا لە مانگی 3ی 2016وە ڕێکەوتنێکی لە گەڵ تورکیا واژۆ کرد بۆ گەڕانەوەی کۆچبەری نایاسایی لە یۆنانەوە بۆ تورکیا، ئەوکات حکومەتی ئەردۆغان ڕازی بوو بەڵام دواتر بەهۆی ململانەی لە گەڵ وڵاتی یۆنان پابەندی هیچ خاڵێکی ڕێکەوتنەکە نەبوو هەر بۆیە هیچ کۆچبەرێک لەو کاتەوە تا ئێستا لە یۆنانەوە بە یاسایی نەگەڕێنڕاوتەوە بۆ وڵاتی تورکیا.

وەک تیمی ڕۆژنامەوانی پشتی-نیوز پەیوەندیمان کرد بە وەزارەتی پەنابەرانی یۆنان تاوکو ڕوون کردنەوەی زیاترمان دەستکەوێت سەبارەت بەم ڕێکەوتنە بەڵام ئەوان گوتیان هێشتا هیچ ڕوونکردنەوەیەک نیە بەڵام لە چەند ڕۆژی داهاتوو زانیارتی زیاتر دەخەنە روو.

لە ڕۆژانی داهاتوودا وەزارەتی پەنابەرانی یۆنان ڕوونکردنەوەی زیاتر بۆ میدیاکان دەخاتە ڕوو

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بەڕێوبەری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button