خانمان کاتێک برنجتان لێ نا ئاوی برنج مەرێژن سودی لێ وەرگرن

بەهۆی هەبوونی دژەئۆکسیدی زۆر لەناو ئاوی برنجدا لەگەڵ کۆمەڵێك تایبەتمەندی دیکە دەکرێت وەک یارمەتیدەرێکی باش دابندرێت بۆ جوانکردن و سافکردنی پێست. سێ سوودی بەکارهێنانی ئاوی برنجی بۆ پێست خستوەتەڕوو کە بە چارەسەرێکی سروشتی باش دادەندرێن بۆ پێست.لێرەدا سێ سوود خراونەتەڕوو:

١. پاککەرەوەی پێست:
دەکرێت ئاوی برنج وەک ماددەیەکی پاککەرەوە بەکاربهێندرێت بۆ پێست لەبری ماددەی کیمیایی.

٢. کەمکردنەوەی زیپکەی پێست:
بەهۆی دەوڵەمەندی بە دژەئۆکسیدەکان کە دەبێتە هۆکاری لەناوبردنی بەکتریای زیانبەخش و ڕێگری دەکات لە دروستبوونی زیپکەی پێست و بەمەش پێست ساف و جوان دەکات.

٣. لابردنی خاڵی ڕەشی ژێر پێست:
دەکرێت بە بەکارهێنانی ئاوی برنج پێست ڕزگار بکرێت لە خاڵی ڕەش بەتایبەتی خاڵی رەشی سەر لووت