کوردستان

دكتۆر بەرهەم پارەی كارمەندەكان دەخوات و پشتگیری لە مافی خەلك دەكات

نزیكەی 3 ساڵ بەبێ پچران لە سایتی خەندان كارم كرد بە دلسۆزی، بەلام دوای قەیرانی دارایی سایتی خەندان كەوتە كەمكردنەوەی پاداشتی پەیامنێرەكان تا وای لێ هات بەیەكجاری پەكی كەوت پاداشتمان زۆر دواكەوت نەمتوانی بەردەوام بم لە كاركردن ئێستا نزیكەی 3 ساڵ دەبێت پاداشتی 7 مانگی ئیشكردنم ماوە بەبێ هیچ هۆكارێك پاداشتەكە نادەن ئەوەی كێشەی من نیە به تەنها به لكو ژمارەیەك پەیامنێری تریش ئەم كێشەیان هەیە، لەگەل ئەوەش چەندین جار داوام كردووە و ئیمێلم

بۆ سكرتێرەكە ناردووە بەبێ ئەنجام بووە بۆیە ناچار بووم لێرە بلاو بكەوە. تێبینی: داوای لێ بوردن لەو هاورێ و خۆشەویستانە دەكەم كە لە لیستەكەی دكتۆر بەرهەمن بەلام ناچار بووم بلاو بكەوە چونكە بەشێك لەو كەسانەی لە چواردەوری دكتۆر بەرهەم دان یاری بە مێشكی خەلك دەكەن.

 

سەعید محەمەد 15/4/2018

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button