بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەنامە و نشینگەی هەرێمی كوردستان دواین کاتی بۆ پێدانەوەی کارتی نیشتیمانی دیاری دەکات.

كەیفی عومەر گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەنامە و نشینگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند” بەناوی بەڕێوەبەرایەتیمان داوا لە هاووڵاتییان دەكەین كە بێن كارتی نیشتمانی دەربكەن و كارەكانیان خێرا بكەن”.

هەروەها ڕاشیگەیاند “دواین کات بۆ دەرکردنی کارتی نیشتیمانی (2019/6/1) دەبێت ،وکارکردنیش بەڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی تا ساڵی 2023 دەبێت لە هەرێمی كوردستان و عێراق”.

كاره‌تی‌ نیشتمانی له‌بری سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی وه‌ك ناسنامه‌ی باری شارستانی ره‌گه‌زنامه‌و كۆبۆنی خۆراك به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌ك كارتێكی بانكی هاووڵاتیان ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن.