له كۆنفراسێكی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆی یۆنان و UNHCR تایبه‌ت به په‌نابه‌ران باس له كێشه‌و گرفته‌كانی په‌نابه‌ران له وڵاتی یۆنان كرا هه‌روه‌ها جه‌خت له سه‌ر پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی یۆنانی به په‌نابه‌ران كرا،
له ناو كۆنفراسه‌كه‌دا چه‌ندین ڕێكخراوی جیاجیا تێیدا به‌ژدار بوون و له پانێڵه جیاجیاكاندا ڕه‌خنه‌یان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ گرت كه پێویسته حكومه‌تی یۆنان هاوكاری زیاتر ئه‌و په‌نابه‌رانه بكات كه زیاتر 10 ساڵه له وڵاتی یۆنان ده‌ژین و زمانی یۆنانی ده‌زانن و به‌ڵام به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه له ئێستادا هه‌یه وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌ز نامه‌ی یۆنانی تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه،
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی ناوخۆی یۆنان بڕیاریدا كه هه‌ر په‌نابه‌رێك خاوه‌نی مافی په‌نابه‌رێتی سیاسیه یاخود ئینسانیه ده‌توانێت دوای 3 ساڵ داوای ڕه‌گه‌ز نامه‌ی یۆنانی بكات.
له لێدوانێكلی تایبه‌تدا بۆ Pishti-News به‌ڕێز، لامبرۆس بالچیۆتیس به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ڕه‌گه‌ز نامه‌ی یۆنانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاشكرای كرد : ئه‌و په‌نابه‌رانی كه له چه‌ن ساڵێكی ڕابردوودا ڕویان كردۆته وڵاتی یۆنان مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی یاخود ئینسانیان وه‌رگرتووه دوای 3 ساڵ له‌و ڕۆژه‌ی كه مافی په‌نابه‌رێتیان بۆ ده‌رچووه ده‌توانن فۆڕمێك پڕبكه‌نه‌وه داوای ڕه‌گه‌ز نامه‌ی یۆنانی بكه‌ن.
به‌ڕه‌ز بالچیۆتیس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد. بێگومان ئه‌م پڕۆسه‌یه 2 ساڵ تا 3 ساڵ ده‌خایه‌نێت وه پێویستیشه وه پێویستیشه داواكارانی ڕه‌گه‌ز نامه‌ی یۆنانی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ن ساڵه‌دا تا ڕاده‌یه‌ك فێری زمانی یۆنانی بوبێتن و شاره‌زاییان هه‌بێت له كلتور‌و یاسای مێژووی وڵاتی یۆنان ،
بڕیار وایه له مانگی 1ی 2019 ئه‌م یاسایه له لایه‌ن په‌ڕڵه‌مانی یۆنانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت په‌نابه‌ران ده‌توانن دوای ٣ ساڵ داوای ڕه‌گه‌زنامه‌ی یۆنانی بكه‌ن .
به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی ماڵپه‌ڕی Pishti-News كه‌وتوون له مانگی 1دا وه‌زاره‌تی ناوخۆ 300 پرسیار له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌كانیاندا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیدا بڵاو ده‌كاته‌وه داواكارانیش پێویسته ئه‌م 300 پرسیاره له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌كانیاندا له‌به‌ر بكه‌ن له‌و 300 پرسیاره به شێوه‌یه‌كی ئهلهكترۆنی له ڕۆژی چاوپێكه‌وتنیاندا 30 پرسیاریان به‌رده‌كه‌وێت ، ئه‌گه‌ر به دروستی وه‌ڵامی 20 له پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه ئه‌وا ده‌بنه خاوه‌ن ڕه‌گه‌ز نامه‌ی یۆنانی.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News