نزیكه‌ی 24 كاتژمێر دوای ئه‌و ڕوداوی هاتوچۆیه‌ی كه له‌سه‌ر ئۆتۆبانی شاری كافاله ڕوویدا كه بووه هۆی ئاگر گرتنی ئۆتۆمبیله‌كه‌و گشت په‌نابه‌ره‌كان سوتان و گیانیان له‌ده‌ستدا ڕوداوێكی هاتوچۆی دیكه له هه‌مان شار ڕوویدا، به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی ماڵپه‌ری پشتی نیوس كه‌وتوون ڕوداوی هاتوچۆكه ئێواره‌ی 1 شه‌می 14/10/18 كاتژمێر 18:00 ڕویدا
ئۆتۆمبێلێكی دیكه به 11 په‌نابه‌ره‌وه كه هاوڵاتی وڵاتی پاكستان بوون شۆفێره‌كه‌ش كه هاوڵاتی وڵاتی جۆرجیا بوو، له بازگه‌یه‌كی پۆلیسدا راناوه‌ستێت و سورعه‌تی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی زۆر زیاد ده‌كات، 2 ئۆتۆمبێلی پۆلیس دوای ده‌كه‌ون به‌ڵام به هۆی سورعه‌تی ئۆتۆمبێلی په‌نابه‌ره‌كان كه به سور؛ه‌تێكی زیاد له پێویست ده‌ڕۆشت له لۆفه‌كاندا كۆنترۆڵی خۆی له ده‌ست ده‌دات و ده‌چێته سایدی شه‌قامی به‌رامبه‌ر و ئۆتۆمبیله‌كه وه‌ر ده‌گه‌ڕێت .
دوای چه‌ن خوله‌كێك پۆلیس و به‌رگری فریاكه‌وتن په‌نابه‌ره‌كان ڕزگار ده‌كه‌ن و پاش چه‌ن خوله‌كێك ئۆتۆمبێله‌كه ئاگر ده‌گرێت ،
ئێستا گشت 11 په‌نابه‌ره پاكستانیه‌كان له‌گه‌ڵ شۆفێره جۆرجیه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌دان،
چه‌ن مانگێكه هاتنی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران له توركیا به ڕێگای وشكانی به‌ره‌و وڵاتی یۆنان زۆر زیادی كردووه به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌سه‌ر ئۆتۆبانه‌كانی سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا بازگه‌و كۆنتڕۆڵیان داناوه هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه په‌نابه‌ری تێدایه له بازگه‌كان ڕاناوه‌ستن و سورعه‌ت زیاد ده‌كه‌ن بۆیه زۆربه‌ی كاته‌كان توشی ڕوداوی هاتوچۆ ده‌بن.
هه‌ڵۆ خه‌لیل
په‌یامنێری Pihti-News له یۆنان
