دوا ئەوەی لێژنەی روبەرو بونەوەی قەیرانی دارای لەهەرێمی کوردستان و بەبریارێ ئەنجومەنی وەزیران لە سەرەتای سالی 2016 وە دەسە برا بۆ موچەی کەم ئەندامان و کەم کرایەوە بۆ نێوەی هاوکاریەکەیان کەکۆی گشتی کرایە حەوت ملیار دینار بەوەش هاوکاریەکە بووە تەنها حەفتاو پێنج هەزار دینار و پەنجا هەزار دینار دواتر بە هەولی وەزارەتی کارو خودی جەنابی وەزیر و داواکردن لە وەزارەتی دارای و ئەنجومەنی وەزیران هاوکاریەکە زیاد کرا بۆ نۆ ملیارو دوو سەد ملێۆن دینار بەوەش تواندرا مووچەکە بکرێتە نەوەد هەزار دیناربە شەست هەزار دینار بەلام لە ئێستادا کە قەیرانی دارای باشتر بووە و دەستکاری مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەت کرا وەهەرکارمەندێک مووچەکەی لە چوارسەد هەزار کەمتر بێت هیچی لێ پاشەکەوت ناکرێت.
هەر بۆیە ئێمە وەکوو وەزارەتی کارو کارو باری کۆمەلایەتی لیستی مووچەی کەم ئەندامانمان وەکو پێشتر رەوانەی گەنجینەکان کرد کە سەدو پەنجا هەزار دینارو سەد هەزار دینای دیاری کرابوو وە دواتر بەرێز بەڕێوەبەری گشتی دیوان سەردانی وەزارەتی دارایان کرد بۆ قسە کردن لەسەر مووچەی کەم ئەندامان بەڵام نەتواندرا وەزیری دارای ببینن و دواتر بریار بوو نوسینگەی وەزیرێ دارایی وەڵامی وەزارەتی کار بداتەوە وە چاواروانی ئەوە بوین بڵێن مووچەی کەم ئەندامان چاک کراوە بەڵام وەزارەتی دارای بریاری دا بە زیاد کردنی مووچەی نەوەد هەزاری بۆ سەدو بیست هەزار دینار وە مووچەی شەست هەزار دیناری وەک خوێ مایەوەو هیچ زیاد نەکراوە کە ئەمەش وا دەکات جارێکی تر لیستی نوێ ئامادە بکرێتەوە بۆگەنجینەکان بۆیە ناتوااندرێت بۆ ڕۆژی سێ شەممە لیستەکە تەواو بکرێت بۆ دابەش کردنی مووچەی کەم ئەندامان .
راگەیاندنی وەزارەتی کارو کارو باری کۆمەلایەتی