تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز له یه‌ك ساتی ڕووداوه‌كه‌ی یه‌خته نوقومبووهكه تا ئێستا به‌دواداچوون ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ر و دۆزینه‌وه‌ی یه‌خته‌كه و ئه‌و گه‌نجه كوردانه‌ی تا ئێستا نادیارن
له ڕۆژی 28/01/2020 وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز داوامان له وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان كرد بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ڕووداوی یه‌خته‌كه‌مان بۆ ئاشكرا بكه‌ن تاكو بتوانین له گه‌ڵ كۆمپانیا یۆنانیه‌كان بزانین تێچووی پرۆسه‌كه چه‌نده و تێچووهكهیش ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان به فه‌رمی وه‌ڵامی داوای پشتی-نیوزی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند كه به‌رپرسه باڵاكانی هێزی ده‌ریاوانی، شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان ناردووه.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، به‌ڕێوبه‌ری پشتی-نیوز، پشتیوان جاف له گه‌ڵ به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی، باسی چۆنیه‌تی ئاشكرا كردنی شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان كرد:
پشتیوان جاف: به‌ڕێز، وه‌ك تیمی پشتی-نیوز داوایه‌كمان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌تان كردووه و داوای ئاشكرا كردنی شوێنی ڕووداوی یه‌خته‌كه ده‌كه‌ین كه له 11/1/2020دا نزیك دورگه‌ی پاكسوس نوقومبوو. ئایه بۆ هێشتا شوێنی ڕووداوه‌كه‌تان بۆ ئاشكرا نه‌كردوون؟
دیمیتریس كۆكالاس (به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان): زۆر سوپاستان ئه‌كه‌ین بۆ په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان. سه‌راته سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاره‌كانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه گیانیان له ده‌ستداوه. سه‌باره‌ت به داواكه‌ی به‌ڕێزتان، له لایه‌ن ژوری عه‌مه‌لیاتی هێزی ده‌ریاوانیه‌وه قبوڵ كراوه و بۆشمان هه‌تووه و ئێستاش له به‌رده‌مه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بۆتان بنێرم، پێویسته یه‌كێك له كه‌سوكاره‌كانی ڕووداوه‌كه هه‌مان داوا بكه‌ن له دادگا، چونكه به پێی یاسا، ئه‌م ڕووداوه له ژێر ده‌ستی دادوه‌ردایه. ئێمه‌یش دواتر شوێنه‌كه‌تان بۆ ده‌نێرین.
پشتیوان جاف: به‌ڕێز كۆكالاس، ئێمه وه‌ك تیمی ڕۆژنهموانی پشتی-نیوز ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و داوایه‌مان ئاراسته كردوون و قسه‌شمان له گه‌ڵ جه‌نابی وه‌زیری ده‌ریاوانی كردووه و خۆشی ئاگاداره. به‌ڵام كه‌سوكاره‌كانی یه‌خته نوقومووهكه له هه‌رێمی كوردستانن و توانای ئه‌وه‌یان نیه بێن بۆ یۆنان، چونكه پێویستیان به ڤیزه‌یه. له به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ختێكی زۆری تێپه‌ڕاندووه، ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجی وڵاته‌كه‌م له‌م یه‌خته‌دا بوون، ئایه ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك میدیایه‌ك ده‌توانین ئه‌و داوایه له جیاتی كه‌سوكاره‌كان ئاراسته‌ی دادگا بكه‌ین؟
كۆكلاس: به‌ڵێ ده‌كرێت. پێویسته له داوهكهتان ئاماژه‌ی پێبده‌ن و دادگایش داوهكهتان قبوڵ ده‌كات. تكایه ڕۆژی دووشه‌ممه، داوا بكه‌ن له دادگا و له هه‌مان ڕۆژدا وه‌ڵامتان ده‌ده‌نه‌وه. وه‌ڵامه‌كه بۆ ئێمه بنێره ئێمه‌یش له هه‌مان كاتدا شوێنی ڕووداوه‌كه‌تان بۆ ئه‌نێرین.
هه‌روه‌ها تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز ڕۆژانه له په‌یوه‌ندیدایه له گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێچووی ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌رخان بكات. چاوه‌ڕێی ڕاپۆرت و زانیاریه‌كانن له سه‌ر دوایین زانیاریه‌كان بۆیان بنێرین و وه‌ك باس ده‌كه‌ن، حكومه‌ت له ڕابردوودا چه‌ندین ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌و جۆره ڕووداوانه ته‌رخان كردووه و له ئێستایشدا ئاماده‌یه بۆ جێ به جێ كردن و ته‌رخان كردنی نرخی دۆزینه‌وه‌ی یه‌خته نوقومبووهكه.
هه‌ورامان خالید
په‌یامنێری Pishti-News