شه‌وی هه‌ینی، 18/01/2018, دوو یه‌خت به 120 كۆچبه‌ره‌وه له ناو ئاوی لیبیادا غه‌رق بوون و كه‌وتنه ناو ده‌ریای ناڕاسته‌وه و 117 كه‌سیان خنكان.
به پێی رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵی، ته‌نیا 3 كۆچبه‌ر رزگار كران له لایه‌ن هێزی سه‌ربازی ده‌ریایی ئیتاڵیا. كۆچبه‌ره رزگاركراوه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی لامبهدوزای ئیتاڵیای كران بۆ وه‌ر گرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی ماڵپه‌ری پشتی-نیوز كه‌وتوون، كۆچبه‌ره خنكاوه‌كان، بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له ناو ئاودا بوون و هیچ كه‌سێك هاوكاری نه‌كردبوون و هیچ یه‌ختێكی رێكخراویش نزیكیان نه‌بوو و به هۆی سه‌رمایه‌كی زۆره‌وه 117 كۆچبه‌ر خنكان.
میدیاكانی ئیتاڵیا ده‌لێن كه گشت كۆچبه‌ره‌كان به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی بوون و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ڕووداوی تراژیدیای كۆچبه‌رانه له ساڵی 2019 دا…
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

