كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا بڕی 43.7 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك هاوكاری تایبه‌ت ئاراسته‌ی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی IOM بكات بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی حكومه‌تی یۆنان بكات سه‌باره‌ت به شوێنی مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران له وه‌رزی زستاندا.
به پێی ئه‌م بریاره، كه له به‌م نزیكانه ده‌چێته بواری جێ به جێ كردن، نزیكه‌ی 6.000 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر، له كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنانوه ره‌وانه‌ی هۆتێل و خان‌و ده‌كرێن له ئێسینا و شار و شارۆچه‌كانی یۆنان.
به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی نیوز كه‌وتون، ئه‌م بره پاره‌یه ده‌درێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێن و جێگای باشتر بۆ 6000 پانه‌به‌ر و داواكاری مافی په‌نابه‌رێتی به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له حاڵه‌تی تایبه‌تان،
كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه ڕێژه‌ی دانیشتوانی كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان كه‌متر بكاته‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری ئه‌سینایان بكات
به پێی زانیاریه‌كانی ئاژانسێكی یۆنانی له 10 ڕۆژی ڕابردوودا 9 هۆتێل ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ( ئه‌سینا ، ئێفیا ، خالكیدۆنای ساڵۆنیك ، فێرێ ، سێرێس ، پۆرتۆ خێلی ) تا ئێستاش 1800 په‌نابه‌ر له دورگه‌كان ڕویان كردۆته ئه‌و هۆتێلانه،
هه‌روه‌ها ڕێكخراوی IOM ڕای گه‌یاندووه، له‌و جێگایانه‌ی كه ده‌درێت به په‌نابه‌ران هه‌موو جۆره خزمه‌ت گوزاریهكیان بۆ دابین ده‌كرێت وه‌ك وه‌رگێر و پزیشكی تایبه‌ت و هاوكاری پارێزه‌ریش
حكومه‌تی یۆنان له ساڵی 2015ه‌وه تا ئێستا بڕی 1.6 ملیار یۆرۆی له كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌رگرتووه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران له وڵاته‌كه‌دا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News