باهۆی بارودۆخی خراپی كۆچبه‌رانی ئه‌فریقی له وڵاتی لیبیه، 132 كۆچبه‌ر ڕه‌وانه‌ی ڕواندا كران تاكو ژیانێكی باشتر و سهقامگیرتریان بۆ دابین بكرێت
UNHCR بۆ كاروباری كۆچبه‌ران له وڵاتی لیبیا ڕایگه‌یاند كه 132 كۆچبه‌ری ئاماده كردووه كه خه‌ڵكی سودان (Sudan) و ئێریتریا (Eritrea) و سۆماڵیا (somalia) و ئێتیۆپیا (Ethiopia) و باشوری سودانن (South Sudan), تاكو ڕه‌وانه‌ی ڕواندا بكرێن، چونكه وڵاتی لیبیا هیچ ئارامیه‌ك و ئه‌منی تێدا نیه بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه له نێو كۆچبه‌ره‌كاندا ئافره‌ت و منداڵ و ئه‌وانه‌ی له دهسدتدرێژی سێكسی ڕزگاریان بووه یاخود تووندووتیژی، ڕه‌وانه‌ی ڕواندا ده‌كرێن تاكو ژیانێكی باشتر و ئارامتریان بۆ دابین بكرێت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی ڕواندا ڕایگه‌یاند كه هه‌ر 132 كۆچبهرهكهیان به سه‌لامه‌تی وه‌رگرتووه
دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی لیبیا تۆمه‌ت بار كرا به‌وه‌ی كه هیچ خزمه‌تگوزاریه‌ك پێشكه‌شی كۆچبه‌ر په‌نابه‌رانی ئه‌فریقی ناكات و، توانای هاوكاری كردنیان نیه UNHCR له مانگی 9ی 2019 UNHCR ڕێكه‌وتنێكی له گه‌ڵ وڵاتی ڕواندا واژیی كرد تاوه‌كو سه‌دان كۆچبه‌ری ئه‌فریقی له وڵاتی لیبیاوه وه‌ربگرێت و خزمه‌تیان بكات، چونكه ڕواندا یه‌كێكی له‌و وڵاته نمونانه‌ی باشوری ئه‌فریقا.
حكومه‌تی ڕواندا ساڵی 2019 ڕایگه‌یاند كه ئاماده‌یه تا 30.000 كۆچبه‌ری ئه‌فریقی له لیبیاوه وه‌ربگرێت. به پێی ڕێكه‌وتنه‌كه كه واژوو كرا، UNHCR ده‌توانێت هه‌ر جار و تا 500 كۆچبه‌ر ڕه‌وانه‌ی ڕواندا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له‌و وڵاته ژیانێكی ئاسوده و باشتریان بۆ دابین بكرێت.
به‌ڤیدیۆ:
UNHCR has evacuated a group of 132 vulnerable asylum seekers out of Libya to safety in Rwanda.
The group include children & survivors of violence & torture.
They’ll stay at UNHCR's Emergency Transit Mechanism facility in Gashora while durable solutions are sought for them.
🇪🇺 pic.twitter.com/k0UqhLHcfc— UNHCR Libya (@UNHCRLibya) June 1, 2022
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News