سه‌ربازانی سه‌ر سنووری یۆنان به هه‌ڵه كارمه‌ندێكی هێزی Frontex به‌هه‌ڵه دیپۆرتی توركیایان كرده‌وه.
ڕۆژی 25/11/2021 سه‌ربازانی سه‌ر سنوری یۆنان كه‌سێكی ئه‌فغانی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و دواتر له گه‌ڵ 100 كۆچبه‌ری دیكه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وراق و پاره و مۆبایله‌كانیان لێ وه‌رده‌گرن، ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن و به نایاسایی له گه‌ڵ 100 كۆچبه‌ری دیكه‌دا دیپۆرتی توركیای ده‌كه‌نه‌وه.
ڕووداوه‌كه چۆن ڕوویدا:
كارمه‌نده‌كه له ئه‌سڵدا خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بووه به‌ڵام ئه‌وراقی مافی په‌نابه‌ری وڵاتی ئیتاڵیای پێببوه. چه‌ند مانگێك ده‌بوو له وڵاتی ئیتاڵیا نێردرابووه سه‌ر سنووری وشكانی یۆنان و توركیا، تاكو له گه‌ڵ هێزی Frontex وه‌ك وه‌رگێڕ كار بكات. له ڕۆژی 25/11/2021دا كارمه‌نده‌كه بڕیار ده‌دات به پاس له سه‌ر سنووره‌وه ڕوو له شاری ساڵۆنیك بكات. له ڕێگاكه‌دا پۆلیس پاسه‌كه ڕاده‌وه‌ستێنێت و ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كه‌ن له گه‌ڵ ئه‌وانیشدا كارمه‌نده‌كه‌ی Frontexیش.
پۆلیسه‌كان هه‌موو ئه‌و كۆچبه‌رانه و كارمه‌نده ئه‌فغانیه‌كه ده‌به‌نه شوێنێكی نهێنی سه‌ربازی یۆنان و له‌وێ له گه‌ڵ 100 كۆچبه‌ری دیكه‌دا زیندانی ده‌كه‌ن. كارمه‌نده‌كه به پۆلیسه‌كان ده‌ڵێت كه ئه‌و هه‌ڵگری ئیقامه‌ی ئیتاڵیایه و كارمه‌نده له گه‌ڵ هێزی Frontex وه‌ك وه‌رگێر، به‌ڵام پۆلیس و سه‌ربازه یۆنانیه‌كان گاڵتوی پێده‌كه‌ن و پێی پێده‌كه‌نن.
ئه‌وراق و مۆبایل و پاره‌كانی لێ وه‌رده‌گرن و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن و دواتر به نایاسایی له گه‌ڵ 100 كۆچبه‌ری دیكه‌دا، دیپۆرتی توركیایان ده‌كه‌نه‌وه.
كارمه‌نده‌كه دواتر ده‌چێته شاری ئیستانبوڵ و له‌وێ سه‌ردانی كۆنسولخانه‌ی ئیتاڵیا ده‌كات و باس له ڕووداوه‌كه ده‌كات. ئه‌وان به‌په‌له ئه‌وراقی بۆ دروست ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیتاڵیا. له‌وێ سكاڵا له سه‌ر هێزی Frontex تۆمار ده‌كات و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به ڕۆژنامه‌نی New York Times ی ئه‌مریكا ده‌كات و چیۆركهكه ده‌گێڕێته‌وه.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆۆكه، ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئیلڤا یۆهانسۆن په‌یوه‌ندی به كارمه‌نده‌كه‌ی Frontex ده‌كات كه یۆنان به نایاسایی دیپۆرتی توركیای كرده‌وه، و پرسیاری لێ ده‌كات چۆن ڕووداوه‌كه ڕوویدا. پاشان خاتو یۆهانسۆن په‌یوه‌ندی به وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان ده‌كات و داوای لێده‌كات به زوترین كات لیژنه پێك بهێنێت بۆ به‌دواداچوون له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه.
ئێستا ڕووداوه‌كه گه‌یشتۆته ئاستێكی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا و یۆنان تۆمه‌ت باره به كاری نایاسایی و دیپۆرت كردنی كۆچبه‌ران به نهێنی و ئه‌شكه‌نجه‌دانی كۆچبه‌ران. له چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌ی لیژنه‌ی یۆنان له سه‌ر ڕووداوه‌كه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News