سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ژان كلۆد یینگێر سه‌ردانی وڵاتی یۆنانی كرد به مه‌به‌ستی چه‌ن مژارێكی گرنگ بۆ داهاتووی یۆنان له بواری ئابوری و ستراتیجی و كۆچبه‌ران.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژانهموانیدا، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، ئه‌لێكسیس چیپراس (Alexis Tsipras), به گشتی باسی ئابوری یۆنانیان كرد كه بریار وایه له مانگی 8ی 2018, وڵاتی یۆنان، بچێته ده‌ره‌وه‌ی قه‌رز كردن له بانكی نێوده‌وڵه‌تی و یه‌كێتی ئه‌وروپا و له سه‌ر داهاتی خۆی وڵات ببات به‌ڕێوه.
یه‌كێك له مژاره گرنگه‌كانی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، باسی كۆچ و كۆچبه‌ران بوو، كه وڵاتی یۆنان توانیویه‌تی له ماوه‌وی چه‌ند ساڵێكدا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر، په‌نابه‌ر بگرێته ئاستۆی خۆی، ژان كلۆد یونگێر، سوپاسی حكومه‌تی یۆنانی كرد گوتیشی به‌رده‌وام ده‌بین له پاڵپشتی كردنی یۆنان.
ژان كلۆد یونگێر جه‌ختی له‌وه‌ش كرد، كه دوای هاوكاری كۆمیسیۆن بۆ یۆنان سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران، هیچ وڵاتێل لاری نیه له سه‌ر به‌رده‌وام كردنی هاوكاری مادی بۆ یۆنان.
پشتیوان جاف، په‌یامنێڕی پشتی-نیوز پرسیارێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد:
پشتیوان جاف: جه‌نابی سه‌رۆك، به‌ڕێزتان باسی كۆچ و كۆچبهرانتان كرد له وتاره‌كه‌تان، به پێی داتای فه‌رمی یۆنان، ته‌نانه‌ت له 3 مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2018 نزیكه‌ی 3.500 كۆچبه‌ر روویان كردۆته دورگه‌كانی یۆنان. پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌م رێژه‌یه تا كۆتا ساڵ زۆر زیاد بكات. پلانی یه‌كێتی ئه‌وروپا چیه بۆ ئه‌م رێژه‌یه و هه‌روه‌ها بودجه‌ی وڵاتی یۆنان زیاد ده‌كه‌ن تاوه‌كو بتوانێت ئه‌م هه‌موو په‌نابه‌ره له خۆی بگرێت؟
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا: ئێمه ئاگادارین له دۆخی یۆنان، بۆیه بریارمان داوه بودجه‌ی یۆنان بۆ خه‌رجی په‌نابه‌ران زیاد بكه‌ین و به‌رده‌وامیش بین له پاڵپشتی كردنی یۆنان. هیچ ئه‌ندامێكی یه‌كێتی ئه‌وروپاش لاری نیه له سه‌ر هاوكاری كردنی یۆنان. هه‌روه‌ها ئێمه پلانێكی هاوبه‌شمان داناوه له گه‌ڵ یۆنان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زیاتر سنوره‌كانی خۆی بپارێزێت هه‌م له ده‌ریاكانه‌وه هه‌م له وشكانهكانهوه.
به پێی زانیاریه‌كان، هاوكاری مادی ته‌نانه‌ت بۆ سنوره‌كانی یۆنان نابێت، به‌ڵكو بۆ خه‌رجی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش ده‌بێت كه تا ئێستا روویان كرۆته وڵاتی یۆنان و له دورگه‌كان و شاره‌كانی یۆنان جێنیشین بوون.
له هه‌مان كاتدا، وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان پلانێكی ئاماده كردووه، بۆ چۆڵ كردنی په‌نابه‌ران له دورگه‌ی كیۆس، لێسڤۆس (میتیلینی)، سامۆس رۆدۆس، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆر له‌و دوراگنه له نێو كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین و رۆژانه شه‌ڕ و ئاژاوه له نێویاندا روو ده‌دات.





